ناوەندی هەواڵەكان
وەزارەتی دادی عێراق یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنی لەگەڵ چەند وڵاتێكی جیهان واژۆ كردووە، لەسەر دۆسییەی هاوكاری دادوەری بەمەبەستی دیل بە دیل كردن.
كامیل ئەمین، وتەبێژی وەزارەتی داد عێراق سەبارەت بەڕێككەوتن بۆ دیل بە دیل كردن لەگەڵ چەند وڵاتێكی جیهان بە میدیا ناوخۆییەكانی ڕاگەیاند: دوەزارەتی داد یاداشتنامەی لێكتێگەیشتن و ڕێككەوتنی لەگەڵ چەند وڵاتێكی جیهان واژۆ كردووە، لە سەر دۆسییەی هاوكاری دادوەری بەمەبەستی دیل بە دیل كردن.
ئاماژەی بەوەشكردن گواستنەوەی زیندانییەكان بەپێی ڕێككەوتنە دوو قۆڵییەكان بەردەوامە و سنووردارە، ئەو كەسانە ناگرێتەوە كە بە تاوانی تێكدانی ئاسایشی دەوڵەت سزا دراون.
وتەبێژی وەزارەتی داد عێراق ئەوەشی خستەڕوو، ڕێككەوتنامەی دیل بە دیل ئێران و بەریتانیا، چەند وڵاتێكی دیكە ئەنجامدراوە و كار بۆ ئاڵوگۆڕی زیندانییەكانیش لەگەڵ مەغریب بەردەوامە.
هـ.ئ
Comments are closed.