گەریلاکانی ئازادیی بۆ یادهێنانەوەی شەهید سەید چەندین چالاکییان ئەنجام دا

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، بۆ یادهێنانەوەی خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، شەهید سەید ئەڤران، لە شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، چەندین چالاکییان لە دژی سوپای داگیرکەریی تورک ئەنجام داوە و سێ داگیرکەریان سزا داوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل هەپەگە، بەیاننامەیەکیان بڵاو کردەوە، لە بارەی چالاکی گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، بۆ پیرهێنانەوەی نووسە و شۆڕشگێڕ و خەباتکاری ڕاگەیاندنی ئازاد، شەهید سەید ئەڤران.

هاوڕێمان سەید ئەڤران، جەوهەری بەرخۆدێریی چیاکانی کوردستان لە ڕۆحی ئەودا نەخشی گرتبوو، بە هەموو لایەکدا بڵاوی کردەوە و زمان و پێنووسەکەی وەستایانە بەکارهێنا، ئێمە هاوڕێمان سەید ئەڤران بە سەرفرازیی و شەرەفمەندانەوە یاد دەکەینەوە و دەنگی ژیانی ئازادی هاوڕێ سەید ئەڤران لە ٣٣ ساڵی تێکۆشانی خۆیدا بێ ڕاوەستان، هەردەم لە چیا ئازادەکانی کوردستان دەنگدەداتەوە، تا دەگاتە هەموو کوردستان و دەگاتە سەرکەوتن.

لە چالاکییەکانی گەریلاکانی ئازادییدا، لە شاخی جودی، شاخی ئێف ئێم و شاخی ئامێدی، سێ داگیرکەر سزادراون و درۆنێکی بۆمبڕێژکراو و مۆلیدەیەک تێکشکێندراون و گورز لە کەمچەیەک و بارهەڵگرێک و تانکێکی سەربازیی وەشێنراوە، هەروەها هێزەکانمان لە دوو هێلیکۆپتەر هاتنە دەست و ٢٢ جاریش بەسەر داگیرکەرانیان دا.

ب.گ

Comments are closed.