ناوەندای هەواڵەكان
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاوی كردەوە، لە چوارچێوەی ئەو گرێبەستانەی لەگەڵ كۆمپانیا نێودەوڵەتییەكانی فڕۆكەوانی كردوویانە، ئەمڕۆ دووەم فڕۆكەی B787-8 دریملاینەری مەدەنییان بەدەست گەیشتووە.
وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق لە بارەی وەرگرتنی دووەم قڕۆكەی مەدەنی و گرێبەستەكان بە مەبەستی كڕینی فڕۆكەی مەدەنی ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.
لە ڕایگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ بەئامادەبوونی ڕەزاق موحەیبیس سەعداوی وەزیری گواستنەوە بە فەرمی دووەم فڕۆكەی B787-8 كە بە دریملاینەر ناسراوە وەرگرت، ئەو فڕۆكەیە بە یەكێك لە فڕۆكە جیاواز و ناوازەكانی جیهانی فڕۆكەوانی دادەنرێت، هەروەها ڕاستەوخۆ پەیوەندی بە هێڵی ئاسمانی عێراقەوە دەكات، بە مەبەستی گواستنەوەی هاوڵاتییان بەكاردەهێنرێت.
ئاماژە بەوەش كراوە، لە كۆی ١٦ گرێبەستی كڕینی فڕۆكەی مەدەنی پێنج فڕۆكەی ئەیرباس ئەی ٢٠٠ و شەش فڕۆكەی بۆینگ ماكس و فڕۆكەیەكی B787-8 دریملاینەر پێشتر گەیشتوونەتە عێراق، ئەمڕۆش دووەم فڕۆكەی B787-8 دریملاینەر گەیشتە بەغدا، بەمەش كۆی ژمارەی ئەو فڕۆكەی وەرگیراو گەیشتووەتە ١٣ فڕۆكەیە.
لە كۆتایشدا ئەوە خراوەتەڕوو، فڕۆكەی B787-8 دریملاینەر توانای ١٨ كاتژمێر فڕینی هەیە، جێگەی ٢٦٤ سەرنشینی تێدایە، هەروەها تایبەتمەندی تەكنەلۆژیای بەرزە، ئەمەش دڵنیای دەداتە سەلامەتی گەشتی گەشتیاران.
هـ.ئ
Comments are closed.