ناوەندی هەواڵەکان
جەنگاوەرانی (ئیسلام ڕۆنی) سەر بە ھەبەدەھە ڕایانگەیاند، لە ناوچەی گەڤەری سەر بە جۆلەمێرگ، بنکەی پۆلیسی تورکیان کردووەتە ئامانج.
لەبارەی ئەنجامدانی چالاکییەک، دژی بنکەی ٧٥ـی پۆلیسی تورک لە گەڤەری ناوچەی جۆلەمێرگ، جەنگاوەرانی (ئیسلام ڕۆنی) سەر بزووتنەوەی شۆڕشگێڕیی یەکگرتووی گەلان (ھەبەدەھە)، ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، چالاکییەکە لە شەوی ٢٣ـی ئەیلول، کاتژمێر ٢٢:٣٠ خولەک بە نارنجۆک، چەک و یاری ئاگرین ئەنجام دراوە.
هەر لە ڕاگەیاندراوەکەیاندا جەنگاوەرانی هەبەدەھە، ناڕەزایەتییان بەرامبەر هێرشە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، بۆ سەر باشووری کوردستان و خیانەتی پەدەکە دەربڕیوە و داوایان لە گەنجانی کوردستان کردووە، کە لە هەموو شوێنێک لە دژی خەیانەتی پەدەکە بکەونە جموجوڵ و چالاکییەوە و بەشداری ڕیزەکانی هەبەدەھە بکەن.
ب.گ
Comments are closed.