بەغدا ٢٠٠ ملیار دیناری دیكەی بە”قەرز” ڕەوانەی هەرێمی كوردستان كرد

ناوەندی هەواڵەكان

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە، ئەمڕۆ حكومەتی عێراق بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكەی وەك “قەرز” خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش كۆی گشتیی ٧٠٠ ملیاری یەكەم ڕەوانەی هەرێم كرا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لە بارەی ناردنی بەشێكی دیكەی قەرز لە بەغداوە بۆ هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئەمڕۆ حكومەتی عێراقی بڕی ٢٠٠ ملیار دیناری دیكەی وەك قەرز خستە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم، بەمەش كۆی گشتیی ٧٠٠ ملیاری یەكەم ڕەوانەی هەرێم كرا.

لە ٢٤ی ئەم مانگەدا، بەغدا بڕی‌ ٢٥٠ ملیار دینار لە ڕێگەی‌ بانكی‌ ڕافیدەینەوە خستە سەر هەژماری‌ بانكیی وەزارەتی‌ دارایی هەرێمی كوردستان، هەروەها ڕۆژی دواتر بڕی ٢٥٠ ملیار دیناری دیكە ڕەوانەی هەرێم كرد ئەمڕۆش  ٢٠٠ ملیار دیناری دیكە بۆ هەرێم نارد، بەمەش كۆی ئەو پارەیەی بەغدا وەك قەرز ڕەوانەی هەرێمی كراوە، گەیشتووەتە ٧٠٠ ملیار دینار.

هـ.ئ

Comments are closed.