ناوەندی هەواڵەکان
جارێکی تر پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان، کە نزیکەی سێ ساڵە بە هیچ جۆرێک هەواڵی نازانرێت، بە مەبەستی ئەنجامدانی دیدار لە ئیمرالی، جارێکی تر داواکارییان پێشکەش کرد.
پارێزەرانی نووسینگەی یاسایی سەدە، ڕێزان سیراج، ڕازییە ئۆزتورک، فایەق ئوزگور ئەرۆل و مەزلوم دینچ، بۆ ئەوەی بتوانن دیدار لەگەڵ ڕێبەر ئۆجالان و زیندانیانی دیکە لە ئیمرالی (عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش) ئەنجام بدەن، سەردانی داواکاری گشتیی کۆماریی-یان لە بورسا و بەڕێوەبەرایەتی زیندانی ئیمرالی کرد و داواکارییان پێشکەش کرد.
لە ٢٦ـی ئاداری ٢٠٢١ەوە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لە بارەى ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالانەوە بەردەست نییە و لەگەڵ ئەوەی سەدان جار پارێزەرەكانی داوای دیداریان كردووە، بەڵام داواكەیان ڕەت كراوەتەوە.
ڕێبەر ئۆجالان، لە ماوەی ١٢ ساڵی کۆتایی، تەنها پێنج جار توانیویەتی چاوی بە پاریزەرانی بکەوێت، لە ٧ـی ئابی ٢٠١٩وە، کە کۆتا چاوپێکەوتنی لەگەڵ پارێزەرەکانیدا ئەنجامدا، تا ئێستا زیاتر لە چوار ساڵە چاوی بە پارێزەرانی نەکەوتووە.
ب.گ
Comments are closed.