ناوەندی هەواڵەکان
لە دوای زریانی گەورەی دانیاڵ لە لیبیا، زریان و لافاوێکی بەهێز بۆ دووەمین جار ڕووی لە شارەکانی یۆنان کردوە و بەشێک لە گوندەکانی دەوروبەری شارەکان چۆڵکراون .
ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی شاری ڤۆلۆس لە یۆنان ڕایانگەیاند، بەهۆی هەڵکردنی زریان و لافاو لە شارەکە قەدەغەی هاتووچۆیان ڕاگەیاندووە و گوندەکانی دەوروبەری شارەکەش چۆڵکراون.
بەرپرسانی یۆنان ئاماژەیان بەوەشداوە، ئەو زریان و لافاوانە لە ماوەی سێ هەفتەدا، بۆ دووەمین جارە ڕووبەروی شارەکە ببێتەوە
ئەمە لەکاتێکدایە لە سەرەتای مانگی ئەیلول زریانی دانیاڵ ڕووی لە یۆنان کرد، کە بووە هۆی گیان لەدەستدانی ١٧ کەس و زیانێکی زۆری بە ئاژەڵ و بەرهەمە کوشتوکاڵییەکانی جوتیاران گەیاند.
دواتریش، زریانەکە ڕووی لە وڵاتی لیبیا کرد و بەهۆیەوە نزیکەی سێ هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و هەزاران کەسیش بێسەروشوێن بوون و نزیکەی ١٢ هەزار کەس ئاوارەبوون .
ر.س
Comments are closed.