تەقینەوەیەک لەناو کۆگایەکی پێشمەرگە ڕوویدا

ناوەندی هەواڵەکان
لە کۆگایەکی چەک و تەقەمەنیی فەرماندەیی سپیلک، تەقینەوەیەک روویدا و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگە برینداربوون.

کەمێک پێش ئێستا لەکاتی پاککردنەوەی کۆگایەکی تەقەمەنی لەناو بارەگای فەرماندەیی سپیلک، گوللە تۆپێک تەقییەوە و بەهۆیەوە سێ پیشمەرگە برینداربوون.

بەدیاریکراوی رووداوەکە لە کاتژمێر ٦ ئێوارەی ئەمڕۆ ڕویداوە و لەوبارەیەوە لیوا تاریق هەرنی، فەرماندەی فەرماندەیی سپیلک ڕایگەیاند، ئەو پێشمەرگانەی بریندار بوون ساچمەی گوللە تۆپەکەیان بەرکەوتووە و ڕەوانەی نەخۆشخانەی خەلیفان کراون بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر .
ر.س

Comments are closed.