کەشناسى هەرێم: پلەکانى گەرما بە شێوەیەکى بەرچاو نزم دەبنەوە

ناوەندى هەواڵەکان

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا، دەشڵێن، سبەى ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمرۆ پلەکانى گەرما چوار تا شەش پلە نزم دەبنەوە.

کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بوونى هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا و خێرایى با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان هەشت بۆ ١٠ کیلۆمەتر دەبێت .

لە بەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، سبەى ئاسمان پەڵە هەور بۆ نیمچە هەور دەبێت و هەروەها بەراورد بە ئەمرۆ پلەکانى گەرما چوار تا شەش پلە نزم دەبنەوە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینییەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٤٠ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ٢٥ پلەیە.

ئـ.م

Comments are closed.