ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر ئازاد خۆشناو پسپۆڕى نەخۆشییە دەروونییەکان ئاماژە بە چەند دەستەواژەیەک دەکات کە زۆر جار کەسانێک بەکاری دەهێنن و دەڵێت: کەسانی شکستخواردوو ڕۆژانە نۆ دەستەواژە بەکار دێنن، هەموو ئەم دەستەواژانە لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە سیستەمێکی بەرگرییکردنی ناخی کەسەکەیە.
دکتۆر ئازاد خۆشناو، پسپۆڕى نەخۆشییە دەروونییەکان لە نووسینێکدا ئاماژە بە نۆ دەستەواژە دەکات، کە کەسانى شکستخواردوو ڕۆژانە زۆر بەکارى دێنن و دەڵێت: هەموو ئەم دەستەواژانە لە ڕووی سایکۆلۆژییەوە سیستەمێکی بەرگرییکردنی ناخی کەسەکەیە بۆ ڕەوایەتییدان بەم شکستەی تێیدایە و لە بەرامبەردا کەمکردنەوە و نزم نرخاندنی هەوڵ و ماندووبونی کەسانی سەرکەوتووە.
دەقى نوسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
ئەو نۆ دەستەواژەى، کە کەسانی شکستخواردوو ڕۆژانە زۆر بەکاری دەهێنن کامانەن؟
یەکەم– دواتر دەست پێدەکەم.
دووەم– ئەوە هەڵەی من نەبوو.
سێیەم– ناتوانم بیکەم.
چوارەم– ئەمەی بەسەرم دێ عادیلانە نییە.
پێنجەم– کاتم کەمە.
شەشەم– ئەم و ئەو بەختی هەیە.
حەوتەم– من غەدر لێکراوم.
هەشتەم– زۆر ماندووم.
نۆیەم– ئەوەی تۆ دەیڵێی زۆر ئاسانە.
ئـ.م
Comments are closed.