ناوەندی هەواڵەکان
هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، ڕایگەیاند، لە ئەنجامی چالاکیی نیشانشکێنی گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا لە زاپ چوار داگیرکەر سزادران.
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە شەش چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، شاخی جوودی، شاخی ئامێدی، لە چالاکیی نیشانە شکێنیدا چوار داگیرکەری دەوڵەتى تورک سزادران.
ئاماژە بەوەش کراوە، لە هەرێمەکانی مەتینا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی بۆمبڕێژکراو هێرشیان کردووەتە سەر تونێلەکانی جەنگ لە گۆڕەپانی بەرگری چارچڵ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و شاخی ئامێدی، هەروەها هەرێمی قەندیل، هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.
ب. ق
Comments are closed.