لافاو ئەمریکای داپۆشیوە و باری نائاسایی ڕاگەیەنرا

ناوەندی هەواڵەکان

لە شەوی ڕابردووەوە بارانێکی بەخوڕ ویلایەتی نیویۆرکی ئەمریکا و دەوروبەری گرتووەتەوە و بەهۆیەوە باری نائاسایی راگەیەندراوە.

بەهۆی ئەو بارانەی لە رۆژی پێنجشەممەوە نیویۆرکی گرتووەتەوە، هاتوچۆی ئۆتۆمبێل و میترۆ پەکیان کەوتووە و هۆشداریی دراوە بە هاوڵاتییان.

بارانەکە لە ئەنجامی نزمە پاڵەپەستۆیەکی زەریای ئەتڵەسی دەستیپێکردووە و پێشبینی دەکرێت سبەینێش بەردەوام بێت.

ر.س

Comments are closed.