ناوەندی هەواڵەکان
ڕۆمانی “بەندەر فەیلی”ـی بەختیار عەلی، کە وەرگێڕانی بۆ کراوەتە سەر شێوەزاری کرمانجیی، لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو دەکرێتەوە.
دواین ڕۆمانی نووسەر و ڕۆماننووس بەختیار عەلی بە ناوی “بەندرە فەیلی”، لەلایەن “بەسام مستەفا” وەرگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کرمانجی، بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا لە باکوور و ڕۆژئاوای کوردستان بڵاو بکرێتەوە.
شەوی ڕابردوو، نووسەر لە هەژمارە تایبەتەکانییەوە لە پێگە کۆمەڵایەتییەکان ڕایگەیاند، لەم ڕۆژانەی داھاتوودا ڕۆمانی “بەندەر فەیلی” بە شێوەزاری كرمانجی لە باكوور و ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو دەبێتەوە.
ڕۆمانەکە دواین ڕۆمانی نووسەرە، “بەسام مستەفا” وەریگێڕاوەتە سەر شێوەزاری کرمانجی و لەلایەن وەشانخانەی “شلێر” لە قامیشلۆ چاپ و بڵاو دەکرێتەوە.
ڕۆمانی “بەندەر فەیلی” لە مانگی تەمووزی ساڵی پار بڵاوکرایەوە و باس لە ژیانی منداڵێکی کوردی فەیلیی دەکات، کە لە زینداندا لەدایک دەبێت و گەورە دەبێت.
ش. ئـ
Comments are closed.