سەرۆكی بوركینافاسۆ: هەڵبژاردن لە پێشینەى كارەكانماندا نییە

ناوەندی هەواڵەكان

سەرۆكی ئێستای بوركینافاسۆ ڕایگەیاند، هەڵبژاردن لە وڵاتەكەماندا لە لە پێشینەى كارەكانماندا نییە، بەڵکو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەمان لە پێشینەى کارەکانمانە، دەشڵێت، بە نیازین بەشێكی دەستووری وڵاتەکەمان هەموار بكەینەوە.

 ئیبراهیم تراورێ، سەرۆكی ئێستای بوركینافاسۆ سەبارەت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردن و هەمواركردنەوەی دەستووری وڵاتەكەی بۆ كەناڵی نیشتمانی وڵاتەكەی بەمجۆرە دواوە.

ئیبراهیم تراورێ لە میانەى چاوپێکەوتنەکەیدا ڕایگەیاندووە، بڕیارە لە مانگی تەمموزی ٢٠٢٤ هەڵبژاردن لە بوركینافاسۆ ئەنجام بدرێت، بەڵام لە ئێستادا هەڵبژاردن لە پێشینەى كارەكانمان نییە، بەڵکو ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکەمان لە پێشینەى كارەكانماندایە.

ئاماژەی بەوەش كردووە، بە نیازین بەشێكی دەستووری وڵاتەكەمان هەموار بكەنەوە، چونكە بڕگە و ماددەكانى ئێستای دەستوور ڕێگەمان پێنادەن بە شێوەیەكی ئاشتییانە گەشە بكەین.

ئیبراهیم تراورێ دوای ئەو كودەتایەی لە ئەیلوولی ٢٠٢٢دا ئەنجامدا، لە ئێستادا سەرۆكی ئێستای بوركینافاسۆیە.

هـ.ئ

Comments are closed.