ناوەندى هەواڵەکان
نرخى گرامێک زێر بە ٥٩ دۆلار و ٤٤ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێڕ بە بڕى چوار هەزار دینار دابەزى و لە هەمان کاتیشدا نرخى بەرمیلێک نەوت بە بڕى دوو دۆلار دابەزى، هەروەها نرخى ١٠٠ دۆلار بەبڕى ٣٥٠ دینار بەرز بووەوە.
لە بازاڕەکانی جیهاندا، لە ئێستادا نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە ٩٢ دۆلار و ٢٠ سەنتە و نرخی بەرمیلێک نەوتى خاوى ئەمریکاش بە ٩٠ دۆلار و ٧٩ سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و بەوەش بەپێى بۆرسەى جیهانى نرخى نەوت بەراورد بە دوێنێ بە بڕى سێ دۆلار دابەزى.
بەپێی بۆرسەی جیهانی، نرخی یەک کیلۆگرام زێڕ بریتیە لە ٥٩ هەزار و ٤٤٠ دۆلارە، نرخى یەک ئۆنسە زێڕیش بە هەزار و ٨٤٨ دۆلارە، نرخی یەک گرام زێڕیش ٥٩ دۆلار و ٤٤ سەنتە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر مسقاڵێک زێر بە بڕى چوار هەزار دینار دابەزى.
لە ئێستادا نرخى زێر لە بازارەکانى جیهان و هەرێم بەمشێوەیەیە:-
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ١٨ بە ٣٤٦ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢١ بە ٤٠٠ هەزار دینارە.
نرخی یەک مسقاڵ زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٤٤٧ هەزار دینارە.
نرخى دراوەکان ئەمڕۆ لە بازاڕەکانى هەرێم بەمشێوەیەیە:-
ئەمڕۆ نرخى، ١٠٠ دۆلار بەرامبەر بە ١٥٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە و بەوەش بەراورد بە دوێنێ نرخى هەر ١٠٠ دۆلارێک بە بڕى ٣٥٠ دینار بەرز بووەوە، بەو پێیەی کە دوێنێ لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دۆلار بەهاکەی ١٥٥ هەزار و ٤٠٠ دینار بوو، هەروەها، نرخى ١٠٠ یۆرۆ بەرامبەرە بە ١٦٣ هەزار و ٢٥٠ دینارە، نرخى ١٠٠ پاوەندیش بەرامبەرە بە ١٨٥ هەزار و ٧٥٠ دینارە.
هەروەها، ١٠٠ دۆلارى ئەمریکى بە چوار ملیۆن و ٩٦٠ هەزار تمەن ئاڵوگۆڕ دەکرێت.
١٠٠ دۆلارى ئەمریکى لە بازاڕەکانى هەرێمدا بەرامبەرە، بە دوو هەزار و ٧٤٦ لیرەى تورکى.
ئـ.م
Comments are closed.