ناوەندى هەواڵەکان
ناوەندی ڕاگەیاندنی هەپەگە ناسنامەی دوو گەریلای ڕاگەیاند، کە لە زاپ شەهید بوون و دەشڵێن، هەڤاڵانمان ماهیر و عەگید بوون بە جەنگاوەری پێشەنگی گەریلاکانی سەردەم.
لە ڕاگەیەندراوێکدا، ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل–هەپەگە، ناسنامەی دوو گەریلاى شەهیدى ئاشکرا کرد، کە لە ١ـی ئاب ٢٠٢٣ لە زاپ شەهید بوون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، ڕۆژی ١ی ئابی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی کورۆژارۆی سەر بە زاپ لە دژی سوپای داگیرکەرى تورک شەڕ ڕوویدا، دواتر لە ئەنجامی بۆردوومانی دەوڵەتی تورکدا، هەڤاڵانمان ماهیر و عەگید شەهید بوون.
دەشڵێن، هەڤاڵانمان ماهیر و عەگید بێ ئەوەی لە هێڵی بەرخۆدان ھەنگاوێک بەرەو دواوە بنێن، فیداکارانە شەڕیان کرد و بە لێھاتوویی پێداویستییەکانی جەنگاوەری ئاپۆییان جێبەجێ کرد، ھاوڕێیانمان بەو هەڵوێستەیان جێگەیەکی شکۆمەندانەیان لە مێژووماندا گرتەوە و بوون بە جەنگاوەری پێشەنگی گەریلای سەردەمی نوێ.
باس لەوەش کراوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی بەنرخیان، کە قارەمانانی وەک ماھیر و عەگیدیان بە تێکۆشانی ئازادی گەلەکەمان زیاد کرد و ھەروەھا هەموو گەلی وڵاتپارێزی کوردستان دەکەین و بەڵێنیش دووپات دەکەینەوە، کە تۆڵەی شەهیدان بکەینەوە.
هەپەگە لەبارەى ناسنامەی شەهیدەکانەوە بەمجۆرە زانیارى خستووەتە ڕوو:-
ناسناو: ماهیر باشکالە
ناو و پاشناو: دەنیز ئەرسوو
شوێنی لەدایکبوون: وان
ناوی دایک – باوک: سەفیە – محەمەد
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٣ / زاپ
ناسناو: عەگید سەردار
ناو و پاشناو: دیار ماردینی
شوێنی لەدایکبوون: حەسەکە
ناوی دایک – باوک: شیرین – لوقمان
کات و شوێنی شەهیدبوون: ١ی ئابی ٢٠٢٣ / زاپ
ب. ق
Comments are closed.