ئاوارەبوونی هاوڵاتییانی هەرێمی قەرەباغ بەردەوامە

ناوەندی هەواڵەكان

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی ئەرمینیا بڵاوی كردەوە، ئاوارەبوونی هاوڵاتییانی هەرێمی قەرەباغ بەردەوامە و تا ئێستا  ١٠٠ هەزار و ٤١٧ هاوڵاتی لە قەرەباغەوە هاتوونەتە ناو خاكی ئەرمینیاوە.

نووسینگەی ڕاگەیاندنی حكومەتی ئەرمینیا لەبارەی هێرشەكەی ١٩ی ئەم مانگەی ئازەربایجان بۆ سەر هەرێمی قەرەباغ و ژمارەی ئاوارەبوونی هاوڵاتییان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، ئاوارەبوونی هاوڵاتییانی ئەرمینیا لە هەرێمی قەرەباغ بەردەوامە، تا ئێستا ١٠٠ هەزار و ٤١٧ هاوڵاتی لە قەرەباغەوە هاتوونەتە ناو خاكی ئەرمینیاوە، ئێمەش هەموو پێداویستییەک بۆ ئەو ئاوارانە دابین دەکەین.

دوێنێ سەرۆكی هەرێمی قەرەباخ ڕایگەیاند، بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی سەرجەم دامەزراوە حكومییەكانی هەرێمی قەرەباغ تا ١ی كانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢٤ واژۆ کردووە.

لە ١٩ی ئەم مانگە هێزەكانی ئازەربایجان هێرشێكی سەربازییان بۆ سەر هەرێمی قەرەباغ ئەنجامدا، داوایان لە هێزەكانی ئەرمینیا كرد خۆیان ڕادەست بكەن، بەڵام شەڕ و پێكدادان ڕوویدا و بە سەدان كەس كوژران و بریندار بوون و بە هەزارانیش دیكەش ئاوارە بوون بوون.

هـ.ئ

Comments are closed.