ناوەندی هەواڵەكان
ماڵپەڕی Iraq Oil report بڵاوى کردەوە، عێراق هەنگاو دەنێت بۆ تۆماركردنی سكاڵایەكی دیكە لە دژی دەوڵەتى تورک و بەپێی ئەو سكاڵایە بێت، دەبێت توركیا ٦٠١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بدات بە عێراق، بەڵام ماڵپەڕەكە ناوەڕكی سكاڵاكەی بڵاو نەكردووەتەوە.
ماڵپەڕی Iraq Oil report لەبارەی تۆماركردنی سكاڵایەكی نوێ لەلایەن عێراقەوە لە دادگایەكی ئەمریكا دژی دەوڵەتى تورک ڕاپۆرتێكی بڵاو كردووەتەوە.
لە ڕاپۆرتەكەدا هاتووە، عێراق بەردەوامە لە هەوڵەكانی بۆ تۆماركردنی سكاڵا دژی توركیا و جێبەجێكردنی بڕیارێكی دادگای ناوبژیوانی ئەمریكی، كە ئەو بڕیارە توركیا پابەند دەكات بە پێدانی ٦٠١ ملیۆن و ٩٠٠ هەزار دۆلار بە عێراق، بەڵام ماڵپەڕەكە ناوەڕۆكی سكاڵاكەی عێراقى بڵاو نەكردووەتەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، سەرەڕای ماوەی چەند مانگێگە گفتوگۆكان بەردەوامە، بەڵام ئەو هەنگاوە نوێیەی عێراق نیشانەیە بۆ ئەوەی پێناچێت بەغدا و ئەنقەرە لە ڕێككەوتنە دیپلۆماسییەكان بۆ هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان نزیك بووبێتنەوە.
جێگەى ئاماژەیە، ساڵی ٢٠١٤ عێراق دژی هەناردەكردنی نەوتی هەرێم لە ڕێگەی توركیاوە بۆ بازاڕەكانی جیهان، سكاڵای لەسەر توركیا تۆمار كرد، بەو پێیە توركیا لە هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستاندا، ڕێككەوتنی ساڵی ١٩٧٣ی تایبەت بە بۆری نەوتی پێشێل كردووە.
هـ.ئ
Comments are closed.