دەقی نامەکانی ژنان بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان III

ناوەندی هەواڵەکان

دەقی ئەو نامانە بڵاو دەکرێتەوە، کە ژنان لە سەرانسەری عێراقەوە ناردوویانە بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان، لە نامەیەکدا هاتووە، “وەک دایکێک، بە هیوای گەیشتن بە ئازادی ڕێبەری کورد و کوردستان بەردەوامی دەدەین بە خەبات و تێکۆشانمان”.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، لە ڕۆژی ١١ـی نیسانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی چالاکییەکانی کەمپەینی “مافی هیوا بۆ ڕێبەر ئۆجالان”، هەڵمەتێکی نامە ناردنی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ڕاگەیاند و بانگەوازیی لە هەموو ژنانی ئازادییخواز، بە تایبەتی ژنانی باشوور کرد، بەرامبەر بەو تاوان و گۆشەگیرییە سەختەی سەر ڕێبەر ئۆجالان بێدەنگ نەبن و چالاکانە بەشداری کەمپینەکە بن.

هەر بۆیە ژنان و سەرجەم توێژەکانی کۆمەڵگە پێشوازییان لەو بانگەوازییە کرد و چەندین نامەیان بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان ئامادە کردووە، لێرەوە ناوەڕۆکی بەشێک لەو نامانە بڵاو دەکەینەوە.

یەکێک لە نامەکان لەلایەن دایکێک بە ناوی “بێگەرد ئازاد” نووسراوە و لە سەرەتادا هاتووە، سڵاوی دایکێک بۆ ڕێبەری گەلی کورد، من وەک دایک زۆر سووپاسگوزاری تۆم، چوونکە تۆ یەکەم کەس بوویت باوەڕت بە توانا و لێهاتووییەکانی ژنان هەبوو و بە ڕاستی لە پێناو ئازادی ژن شۆڕشت کرد”.

ئاماژەی بەوەش کردووە، هەرچەند گۆشەگیریی توند بێت، ئەوەندە تێکۆشان بەهێزتر دەبێت، بۆیە بێگومانن لەوەی دەگەن بە ئازادیی ڕێبەر و شکاندنی گۆشەگیریی.

دایکە بێگەرد لە کۆتایی نامەکەیدا نووسیوویەتی، بە هیوای گەیشتن بە ئازادی ڕێبەری کورد و کوردستان، بەردەوام دەبین لە خەبات و تێکۆشان.

ش. ئـ

Comments are closed.