ناوەندى هەواڵەکان
ئەندامێکى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق ڕایگەیاند، تاکو ئێستا گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە ، دەشڵێت، پێدەچێت ئەمڕۆش ئەم بڕگەیە تێ نەپەڕێت، چونکە ئەم بابەتە پێویستی بە رێکەوتنی سیاسی هەیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و بەغداد.
بڕیار ڕەشید، ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى عێراق لە فراکسیۆنى یەنەکە بڵاوى کردەوە، تاکو ئێستا گفتوگۆ بەردەوامە لەسەر بە پارێزگابوونی هەڵەبجە.
ئاماژەى بەوەش کردووە، پێدەچێت ئەمڕۆش ئەم بڕگەیە تێ نەپەڕێت، چونکە ئەم بابەتە پێویستی بە رێکەوتنی سیاسی هەیە لە نێوان لایەنە سیاسیەکانی هەرێم و بەغداد.
ئەوەشى خستووەتە ڕوو، وەک فراکسیۆنە کوردییەکان دەتوانین بایکۆتی کۆی دانیشتنەکە بکەین و دانیشتنەکانی پەرلەمان پەک بخەین ئەگەر یەکگرتوو بین.
جێگەی ئاماژەیە، لە سێ كۆبوونەوەی پێشووتری پەرلەماندا بەهۆی بەربەستی هەندێك لایەنی سوننە و شیعە نەتوانرا دەنگ بە پارێزگابوونی هەڵەبجە بدرێت.
ئـ.م
Comments are closed.