لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا ٧٠٠ سەربازی ئۆكراینی کوژراون و برینداربوون

ناوەندی هەواڵەكان

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا بڵاوی كردەوە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانی ئۆكراین زیانێكی زۆریان بەركەوتووە، نزیكەی ٧٠٠ سەربازی ئۆكراین كوژراون و برینداربوون، دەشڵێن، چەند كۆگایەكی چەكیش خاپوور كراون و هەروەها، ٢٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانى ئۆكراین خراونەتە خوارەوە.

وەزارەتی بەرگری ڕووسیا لەبارەی شەڕ و پێكدادانەكانی هەفتەی ڕابردووی نێوان هێزەكانیان لەگەڵ ئۆکراین و ژمارەی قوربانیان و زیانەكان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی هەفتەی ڕابردوودا هێزەكانمان نزیكەی ٧٠٠ سەربازی ئۆكراین-یان كوشتوە و هەم بریندار كردووە.

ئەوەش خراوەتە ڕوو، لەو ماوەدا چەند كۆگایەكی چەكیش خاپوور كراون و هەروەها، ٢٥ فڕۆكەی بێ فڕۆكەوانى ئۆكراین خراونەتە خوارەوە.

ئاماژە بەوەش كراوە، لە میحوەری دۆنێتسك هێزەكانی ڕووسیا حەوت هێرشی ئۆكراینیان شکست پێهێناوە، هەروەها لە میحوەری خێرسۆن و دۆنێتسك، هێزەكانی ڕووسیا سێ كۆگای تەقەمەنی سەر بە سوپای ئۆكراینیان خاپور كردووە.

لە كۆتایی ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، سیستەمی بەرگری ئاسمانی ڕووسیا نۆ مووشەكی “ئۆراگان” و “هیمارس”ی درووستكراوی ئەمریكی، كە لەلایەن هێزەكانی ئۆكراینەوە هەڵدرابوون، پێش ئەوەی ئامانجەكەی بپێكێت شکستیان پێ هێندرا.

هـ.ئ

Comments are closed.