ناوەندی هەواڵەکان
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبری ئۆک ڕایگەیاند، ئێمە لە هەموو شوێنێک دژی دەوڵەتی قڕکەری تورک شەڕ دەکەین، بەڵام هەڵوێستی پەدەکە بەرەو بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵیان و ڕێخۆشکەرە بۆ ئاسوودە بوون و هەناسەدانی دوژمن.
ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری کۆما جڤاکێن کوردستان-کەجەکە، سەبری ئۆک لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی فورات، هەڵسەنگاندنی بۆ پێشهات و ڕووداوەکانی کوردستان و ناوچەکە کرد، جەختی کردەوە پێویستە هەڵوێستە نەتەوەییەکان دژی داگیرکاریی و پلانگێڕییەکان بەهێزتر بکرێت و دەوڵەتی قڕکەر و ستەمکاری تورک نەوێرێت یاری بە کەرامەت و ئایندەی کورد بکات.
لەبارەی هاوکاریی و چاوساغیی کردنی پەدەکە بۆ داگیرکەران و دوژمنانی کوردستان سەبری ئۆک وتی: پەندێکى کوردیی دەڵێت: “دار کرمی لە خۆی نەبێت، هەزار ساڵ دەژی”، لە هەموو جڤاکەکاندا کەسانێک هەن لە ناسنامەی خۆیان دوور دەکەونەوە، بەرژەوەندیی خۆیان لە سەرووی ناسنامەی نەتەوەییەوە دەبینن و دەبنە هاوکار، بەڵام ئەمە لای کورد زۆر ڕوونە، مەبەستی پەندە مێژووییەکەش هەر ئەمەیە، ئێستاش هەر وایە، ئێمە لە هەموو شوێنێک دژی دەوڵەتی قڕکەری تورک شەڕ دەکەین، دەیان بنکەی سەربازی سوپای تورک لە باشوری کوردستان هەن. باشور و ڕۆژئاوای کوردستان ڕۆژانە بە فڕۆکەی جەنگی و فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان بۆردوومان دەکرێن، سروشت و هاوڵاتیانی کوردستان لەناو دەبرێن، لە دژی هێزێکی قڕکەری لەو جۆرە، ئاشکرایە دەبێت هەڵوێستی هەر تەڤگەرێکی کوردی چۆن بێت، بەڵام هەڵوێستی پەدەکە بەرەو بەهێزکردنی پەیوەندییە لەگەڵ دەوڵەتی تورکی قڕکەر، بە دڵنیاییەوە، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک لە دادگا نێونەتەوەییەکان لەسەر ئەو تاوانانەی لە عەفرین ئەنجامیداوە، بە تاوانی جەنگ لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت. بەڵام بەهۆی هاوهەڵوێستی هەندێک لایەنی کوردی لەگەڵ پەدەکە کە پاساو بۆ داگیرکاری و قڕکردن له عه فرین دەهێننەوە، ئەم ئومێدە لاواز دەکات.
وتیشی: دۆخی باشووری کوردستانیش هەر بەو شێوەیە. بەهۆی هەڵوێستی پەدەکەوە نەبوایە، بە دڵنیاییەوە سوپای تورک بەرامبەر گەریلاکانەوە شکستی دەهێنا، پەدەکە ڕێخۆشکەرە بۆ ئاسوودەبوون و هەناسەدانی دوژمن، کوردستانییەکان دەبێ ڕاستییەکان ببینن و بزانن، هەموو ڕۆژێک کچ و کوڕی کورد لە چیاکان کوردستان بە فڕۆکەی جەنگی شەهید دەبن، چۆن پەیوەندی لەگەڵ هێزێکی دوژمنی کوردی وەها دەبەسترێت و پشتیوانی لێ دەکرێت؟ سەرەتا گەلەکەمان لە باشووری کوردستان، پێویستە هەموو گەلەکەمان باش لەمە ئاگاداربن و بیزانن، پێویستە کەسێتییەکان و گەل و پارت و گروپەکانی کورد ئەمە ببینن و هەڵوێستیان هەبێت، ئەگەر نا دوژمن ئامانجی زۆر دەپێکێت.
ئۆک باسی لە گرنگی یەکێتی نەتەوەیی و پێوسیتی گەلی کورد کرد بۆ پێکهێنانی ئەو یەکێتییە و وتی: کاتێک باس لە پرسی یەکێتیی نەتەوەیی ڕاستەقینەی کورد دەکرێت، هیچ گەلێک بە ئەندازەی کورد بەسەر گەل و جوگرافیادا دابەش نەبووە، بۆیە کورد لە هەموو کەس زیاتر پێویستی بە یەکێتی نەتەوەیی هەیە، ئەم سیاسەتە لەسەر کوردستان پێشتر ناوی لێنراوە “پەرتکە و زاڵبە”، ئەم سیاسەتە بەردەوامە، سەیری جیهان بکەن، ئەمریکا وڵاتێکی فیدراڵییە، وەک لە ناوەکەیەوە دەردەکەوێت، یەکێتی ئەوروپا هەیە، یەکێتی ئەفریقا هەیە، یەکێتیی عەرەبی هەیە، جڤاتی دەوڵەتانی سەربەخۆ لە ڕووسیا بوونی هەیە، تەنیا کورد کە زۆرترین پارچە و دابەشبوونە، دوورە لەو یەکێتییە، یەکێتی نەتەوەیی زۆر پێویستە، یەکێتیی نەتەوەیی لە هەموو پارچەکانی کوردستان، کە هەموو لایەن و گروپەکان تێیدا یەکبگرن، پێویستە گەورەترین خەون و خەیاڵی کوردان بێت، بەڵام وا دیارە لە ڕەوشی ئێستادا یەکێتییەکی لەو شێوەیە قورسە، بۆ یەکێتی نەتەوەیی دەبێت هەمووان لەسەر هێڵی وڵاتپارێزی کۆببنەوە، گرتنەبەری هەنگاوی پێویست لەسەر ئەو بنەمایە ڕاستترین و شیاوترینە، ئێمەی وەک پارت هەمیشە بە فیداکاری و بەرفراوانترین ڕوانگە لەم بوارەدا کارمان کردووە، لەمەودوا سەرنجمان لەسەر بنەمای یەکێتیی نەتەوەیی بەردەوام دەبێت، تێکۆشانی خۆمان لە هەموو بوارەکاندا چڕتر دەکەینەوە بۆ پاراستنی دەستکەوتەکانی کورد.
ش. ئـ
Comments are closed.