هەپەگە: سوپای داگیرکەری تورک نەیتوانی بگات بە ئەنجام و جارێکیتر چەکی قەدەغەکراوی بەکارهێنا

ناوەندی هەواڵەکان

هەپەگە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، سوپای داگیرکەری تورک کە لە زاپ کەوتووەتە تەنگانە، هەوڵ دەدات جارێکی تر بە چەکی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجام بەدەست بهێنێت، لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاخی ئامێدی و شاخی جودی تاوانی شەڕی ئەنجامداوە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە، لەبارەی چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتى داگیرکەری تورکەوە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە.

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگە بەم جۆرەیە، سوپای داگیرکەری تورک کە هەموو چەکەکانی شەڕ لە بەرامبەر گۆڕەپانەکانی بەرخودانی زاپ و تونێلەکانی شەڕ بەکاردەهێنێت، نەگەیشتووەتە ئەنجام، لە فرۆکەی شەڕەوە تا هێلیکۆپتەری هێرشبەر، لە تانکەوە تا کاتیوشا و تۆپ، لە چەکی قورسەوە تا چەکی نیو ئۆتۆماتیک بەبێ وەستان سەنگەرەکانی گەریلا بۆردومان دەکات، سەرباری ئەوەش هێرشەکانی دوژمن پوچەڵکراونەتەوە، لە بەرامبەر تاکتیکەکانی سەردەمی نوێی گەریلادا، ئاستی پێکهێنانی ئەمانە و ئەو ئەنجامانەی کە چالاکییەکان بەبێ وەستان پێش دەخەن، گورزی قورسیان بەردەکەوێت و ناتوانێت خۆی بپارێزێت.

سوپای داگیرکەری تورک ٩ـی ئەیلول هێرشە داگیرکەرییەکانی لە هێڵی شاخی ئامێدییەوە تا مەتینا بەرفراوان کردووە، سەرباری ئەوەی لەلایەن هاوکارە خیانەتکارەکانیەوە پشتیوانی دەکرێت، لەوێ نەیتوانی بگاتە ئەو ئەنجامەی دەیویست، سوپای داگیرکەر کە لە زاپ تەنگەتاو بووە، هەوڵ دەدات جارێکی دیکە بە بۆمبی قەدەغەکراو، گازی کیمیایی و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ئەنجام بەدەست بهێنێت و لە ڕۆژانی ڕابردوودا لە شاخی ئامێدی و شاخی جودی لەسەر ئەو بنەمایە هێرشەکانی بەرەوپێش دەبات و تاوانی جەنگ ئەنجام دەدات، ئێمە سەرجەم گەلە وڵاتپارێزەکەمان و ڕای گشتی سەبارەت بەو تاوانە جەنگیانەی سوپای تورک ئاگادار دەکەینەوە و داوادەکەین هەستیاربن.

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەی هەپەگەدا هاتووە، گەریلاکانی ئازادی لە دژی هەموو هێرش و ڕێبازە نامرۆڤانەکانی سوپای داگیرکەری تورک بە بوێرییەکی گەورە و ڕۆحی گیانبازییەوە بەرپەرچییان دەدەنەوە، هەموو ڕۆژێک لە چالاکیدان و گورزی قورس لە داگیرکەران دەوەشێنن، لە چالاکیی هێزەکانمان لە زاپ، مەتینا و خواکورک لە دژی داگیرکەران، چوار داگیرکەر سزادران، هەروەها چەکێکی ئەی فۆر و سەنگەرێک تێکشکێندراون و گورز لە چەکێکی کاتیوشا وەشێندرا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، لە چوار چالاکی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، شاخی جوودی، هەرێمی مەتینا و هەرێمی خواکورک چوار داگیرکەری دەوڵەتى تورک سزادران.

هێرشەکانی سوپای تورکی داگیرکەر بە چەکی کیمیایی، تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی ، لە ٢٤ و ٢٥ـی ئەیلول لەبەرامبەر تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی، چەکی کیمیایی بە رەنگی سور بەکارهێنران، لەهەمان ڕۆژدا تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی جودی جارێک بە بۆمبی ئەتۆمی تاکتیکی بۆردومان کران و جارێکیش چەکی کیمیایی بەکارهێنرا.

هەروەها تونێلەکانی شەڕ لە گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی ئامێدی لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و شاخی ئامێدی بە تەقەمەنی قەدەغەکرا و بە درۆنی بۆمبڕێژکراو بۆردومان کران.

ئاماژە بەوەش کراوە، گۆڕەپانی بەرخودانی شاخی بەهار لە هەڕێمی شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، هەرێمی مەتینا، گوندی دەرگەلێ، گۆڕەپانی گۆلکا، هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی رۆژئاوای زاپ، خواکورک و مەتینا تۆپباران کران.

ب. ق

Comments are closed.