بایکۆتی پزیشک و کارمەندانی تەندرووستی لە سلێمانی شکێنرا

ناوەندی هەواڵەکان

سەرۆكی لقی سلێمانی، سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی ڕایدەگەیەنێت، بایكۆتی پزیشك و كارمەندانی تەندرووستی هەڵپەسێردرا، بەڵام دەوام كەمدەكرێتەوە، دەشڵێت” هەموو هەوڵەكانمان دەخەینە گەڕ كە مووچە فەوتاوەكان بگەڕێنینەوە”.

سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندرووستی هەڵپەساردنی بایکۆتی ناوەندەکانی تەندرووستی ڕاگەیاند.

هاوژین عوسمان، سەرۆكی لقی سلێمانی سەندیكای كارمەندانی تەندرووستی ڕایگەیاند، بڕیارماندا بایكۆت هەڵپەسێرین لە هەمان كاتدا كۆبوونەوەمان لەگەڵ بەڕێوەبەر و بەرپرسی فەرمانگە تەندرووستییەكان ئەنجام داوە، كە دەوامی کارمەندانی تەندرووستی كەمبكرێتەوە و فشاریان لەسەر نەبێت، تا ئەو كاتەی كێشەی مووچە چارەسەر دەبێت.

دەشڵێت” لە ٢٥ـی مانگەوە پزیشكان دەوامیان دەست پێكردووەتەوە و دواتر وەكو كارمەندانی تەندرووستی، بڕیارماندا بایكۆت هەڵپەسێرین”.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەوڵەکانیان بەردەوام دەبێت بۆ گەڕانەوەی مووچە فەوتاوەکانی مانگی هەشت و نۆی پزیشکان و کارمەندانی تەندرووستی و دەشڵێت ” بەو مەبەستە لەگەڵ بەرپرسانی عێراق لەسەر هێڵین”

ر.س

Comments are closed.