دایکانی شەممە کۆبوونەوەی خۆیان ئەنجامدا و چەند کەسێکیان دەستگیرکران

ناوەندی هەواڵەکان

پۆلیس جارێکیتر ڕێگری لە ڕێپێوانی دایکانی شەممە و خەڵک کرد کە بەرەو گۆڕەپانی گالاتاسارای بڕۆن، چەندین کەسیان لێدەستگیرکرا.

دایکانی شەممە کە داوای ڕوونکردنەوە لەسەر چارەنووسی ونبووەکان و دادگایی کردنی تاوانباران دەکەن، هەموو هەفتەیەک چالاکییەکانیان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای ڕێکدەخەن، لە هەفتەی ٩٦٦هەمین چالاکییان ڕێکخست، جگە لە بنەماڵەی بێسەروشوێن بوان و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ، ئەرەن کەسکین، سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ موسا پیرئۆغڵو، ئەندامی ئەنجومەنی پارتی دیموکراتی گەلان و ئەحمەد شیک، پەرلەمانتاری پارتی کرێکارانی تورکیا لەم هەفتەیەدا پشتیوانییان لە چالاکییەکە کرد.

سەرەڕای ئەوەی دادگای دەستووری “AYM” دەربارەی قەدەغەی گۆڕەپانەکە بڕیاری پێشێلکاری داوە، بەڵام پۆلیس بۆ ماوەی ٢٦ هەفتە ڕێگەی بە دایکان و خەڵکی شەممە نەداوە، لە گۆڕەپانی گالاتاسارای کۆببنەوە، پۆلیس جارێکی دیکە چالاکییەکانی دایکانی ڕاگرت بە بیانووی بڕیاری “قەدەغەکردنی” پارێزگای بەیئۆغڵو، هەموو هەفتەیەک ناوچەکە و هەموو ئەو شەقامانە بەربەست دەکات کە بەرەو ناوچەکە دەچن.

ئەمرۆش دایکان و پارێزەرانی مافەکانی مرۆڤ لە شەقامی ئیستیکلاڵەوە بە گوڵی سوورەوە ڕێپێوانیان کرد، بەڵام دایکانی شەممە و داکۆکیکارانی مافەکانی مرۆڤ کە ڕێگرییان لێکرا لەلایەن پۆلیسەوە گەمارۆ دران، ئەرەن کەسکین، سەرۆکی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ و چەندین کەسی دەیکە لێیان دراو دەستگیرکران.

پاڵپشتی بۆ چالاکی

ئەو ڕۆژنامەنووسانەی کە دەیانویست لێدان و دەستگیر کردنەکە بگوازنەوە، وەک ئەوەی هەموو هەفتەیەک ئەنجام دەدرێت، لەم هەفتەیەشدا دوورخرانەوە، بە چەپڵە لێدان بۆ ماوەیەکی زۆر هاوڵاتیان پشتیوانییان لە چالاکییەکانی دایکان کرد.

ر.س

Comments are closed.