ناوەندی هەواڵەکان
به‌ڕێوه‌به‌ری خوێندنی كوردی له كه‌ركووك بڵاوی كردووەتەوە، سبه‌ی یه‌كشه‌ممه یه‌كه‌م زه‌نگی ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندنی ٢٠٢٣ بۆ ٢٠٢٤ له قوتابخانه‌كانی خوێندنی كوردی لێده‌ده‌ین، هاوکات مامۆستایانی ناڕازی لە سنووری پارێزگای سلێمانی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دژی نەبوونی مووچە ئەنجام دەدرێت .
سەڕەڕای ناڕەزایەتییەکانی مامۆستایان لە پارێزگای کەرکووک زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانە کوردییەکان لێدەدرێت .
لەو بارەیەوە شێرزاد ره‌شید، بەڕێوەبەری یەکێک لە قوتابخانە کوردییەکانی کەرکووکە و لە پەیامێکدا داوا له كارگێڕی قوتابخانه‌كان دەکات كه له مه‌راسیمێكی شایسته‌دا ده‌سپێكی ساڵی نوێی خوێندن ڕابگه‌یه‌نن، بە ڕوویه‌كی گه‌ش و پڕ له هیوا و ئومێد له پێشوازی خوێندكاره چاوگهشهكاندان بن .
شێرزاد رەشید لە پەیامەکەدا دەڵێت: له نیگه‌رانیه‌كانی مامۆستایان تێده‌گه‌ین، دابەشکردنی مووچەکانتان دواکەوتووە، به‌ڵام دڵنیابن كه حكومه‌تی هه‌رێم له ئێستادا هه‌موو هه‌وڵێك دەخاتە گه‌ڕ بۆ ده‌ستبه‌ركردنی مووچه‌ی هه‌موو مامۆستایان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، با هه‌وڵبده‌ین له‌م قۆناغه‌ش به‌هێز و یه‌كگرتووبین له بەرامەبەر هه‌موو ئه‌و كۆسپ و ته‌گه‌رانه‌ی دێته به‌رده‌م خوێندنی كوردی، جەخت لەوەش دەکاتەوە، ئێوه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم و خانه‌واده‌كانتان هه‌موو كات نمونه‌یه‌ك بوون بۆ خۆبه‌خشی و خۆنه‌ویستی و خه‌بات و تێكۆشان، مێژوش به‌وپه‌ڕی شكۆوه ئه‌و شاهدیهتان بۆ ده‌دات، كه ئه‌وه ئێوه‌بوون كه ئاماده نه‌بوون كه خوێندكاری خوێندنی كوردی به ته‌نیا بهجێبهێڵن و نه‌تانهێشت خوێندنی به زمانی كوردی له كه‌ركووك و ده‌وروبه‌ری له‌ناو بچێت.
ئەمە لە کاتێکدایە بڕیارە سبەینێ لەگەڵ زەنگی یەکەم دەستپێکی خوێندن لە کەرکووک، مامۆستایانی ناڕازی خۆپیشاندان لە سنووری پارێزگای سلێمانی دژی دواکەوتنی مووچەکانی مانگەکانی هەشت و نۆ ئەنجام بدەن.
ر.س
Comments are closed.