ناوەندی هەواڵەکان
سەرۆکی دەزگای ئاسایشی هەرێم لەگەڵ کوڕەکانی وەستا حەسەنی کەبابچی کۆبوویەوە و ڕایدەگەیەنێت، لەم پرسەدا دادگا خاڵی یەکلاکەرەوە دەبێت .
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم له‌میانه‌ی پێشوازیكردنی له كوڕانی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی ڕایگه‌یاند، كه‌یسی كوژرانی رۆژ حه‌سه‌ن كه پێنجشه‌ممه‌ی ڕابردوو له گه‌ڕه‌كی سه‌رچنار كوژرا، رێره‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتووه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوێكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم، ئه‌مڕۆ هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم پێشوازی له خانه‌واده‌ی وه‌ستا حه‌سه‌نی كه‌بابچی كرد و له‌دیداره‌كه‌دا خانه‌واده‌ی وه‌ستا حه‌سه‌ن داوایان کرد له‌به‌رامبه‌ر خوێنی كوڕه‌كه‌یان یاسا سه‌روه‌ر بێت.
له‌به‌رامبه‌ردا هیوا ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می بۆ خانه‌واده‌كه‌یان، جه‌ختیشیكرده‌وه، كه‌یسه‌كه رێره‌وی یاسایی خۆی وه‌رگرتوه و دادگا خاڵی یه‌كلاكه‌ره‌وه ده‌بێت.
سه‌رۆكی ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم دڵنیاییدا، هیچ كه‌سێك له‌سه‌روو یاساوه نییه و به‌توندترین شێوه ڕووبه‌ڕوی هه‌موو هه‌وڵێك ده‌بنه‌وه كه ژیان و ئارامیی خه‌ڵك بخاته مه‌ترسییه‌وه ودەشڵێت”هێزه‌كانی ئاسایش له‌خزمه‌ت سه‌روماڵی هاوڵاتییاندان و پاراستنیان ئه‌ركی ئێمه‌یه”.
ر.س
Comments are closed.