ناوەندی هەواڵەكان
سەرۆك كۆماری عێراق ڕایگەیاند، هەموو پێشێلكارییەكانی دەوڵەتی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان، كە خەڵكی مەدەنی دەكاتە ئامانج، ڕەت دەكەینەوە، دەبێت ئەو وڵاتە ڕێز لە سەروەری عێراق بگرێت، بەڵام دەبینین هێشتا بەردەوامە لە پێشێلكاریی و داگیركارییەكانی، دەشڵێت، بوونى بارەگاى تورکیا لە خاکى عێراق قبووڵکراو نییە.
عەبدول لەتیف ڕەشید، سەرۆك كۆماری عێراق سەبارەت بە پێشێلكاریی و داگیركارییەكانی دەوڵەتی تورك بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان بۆ كەناڵی ئەل عەرەبیە بەمجۆرە دواوە.
لە سەرەتاى قسەکانیدا عەبدول لەتیف ڕەشید وتوویەتى، هەموو پێشێلكاریی و داگیركارییەكی تورکیا بۆ سەر عێراق و هەرێمی كوردستان، كە خەڵكی مەدەنی دەكاتە ئامانج، ڕەت دەكەینەوە، پێویستە توركیا بارودۆخی عێراق لە بەرچاو بگرێت، چونكە پێشێلكارییەكانی دەبێتە هۆی كوشتنی خەڵكی مەدەنی.
ئاماژەی بەوەش كردووە، هێرشەكانی توركیا بە بەردەوامی لە هەرێمی كوردستان هەیە، هەروەها توركیا بنكەی سەربازی لەناو خاكی عێراق هەیە، ئەمەش جێگەی قبووڵ نییە و هەوڵ دەدەین لەگەڵ توركیا بگەینە ڕێككەوتن بۆ چارەسەركردنی كێشەكان.
سەرۆك كۆمارى عێراق باسى لەوەش کرد، ئیدانەی ئەو هەموو هێرشانە دەکەین، توركیا ڕۆژانە دەیکاتە سەر سنوورەكانی هەولێر و سلێمانی و دهۆك .
هـ.ئ
Comments are closed.