هەشت کەسی تر بە هۆی ئاگرەکەی حەمدانییەوە گیانیان لەدەستدا

ناوەندی هەواڵەكان

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای موسڵ بڵاوی كردەوە، هەشت كەسی دیكە لە بریندارەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا و بەمەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە گەیشتە ١١٣ كەس، تا ئێستا ٤١ تەرم لەوانە نەناسراوەتەوە و زیاتر لە ٨٢ كەسی دیكەش برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتی تەندرووستی پارێزگای موسڵ لە ڕاگەیاندراوێكدا دواین ئاماری قوربانییانی ڕووداوەكەی حەمدانییەی بڵاو كردەوە.

لە ڕاگەیاندراوەكەدا هاتووە، هەشت كەسی دیكە لە بریندارەكانی ڕووداوەكەی حەمدانییە گیانیان لەدەستدا و بەمەش ژمارەی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ١١٣ كەس بەرز بووەوە، كە تا ئێستا ٤١ تەرم نەناسراوەتە و زیاتر لە ٨٢ كەسی دیكەش برینداربوون.

ئاماژە بەوەش كراوە، ١٢ کەس لە بریندارەكان ڕەوانەی دەرەوەی وڵات كراون و هەشت كەسی دیكەش دەنێردرێنە دەرەوەی وڵات بە مەبەستی چارەسەریی.

شەوی ٢٦ـی ئەم مانگە لە شارۆچكەی حەمدانییەی سەر بە پارێزگای موسڵ، لە ئاهەنگێكی هاوسەرگیرییدا، لە ناو هۆڵی “ئیبن هەیسەم” ئاگرێك كەوتەوە و بە هۆیەوە ١١٣ كەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ٨٢ كەسی دیكەش برینداربوون.

هـ.ئ

Comments are closed.