دوران کاڵکان: هێرش بە ئامانجی جینۆسایدکردنی کوردان لە ئیمراڵییەوە بەڕێوە دەبرێت

ناوەندى هەواڵەکان

دوران کاڵکان رایگەیاند، تا سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیری و قڕکردنی ئیمراڵی هەبێت پیلانگێڕیش بەردەوامە، پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی تەنیا بە ئازادیی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ لەناو دەچێت و دەڵێت: هێرش بە ئامانجی جینۆسایدکردنی کوردان لە ئیمراڵییەوە بەڕێوە دەبرێت.

دوران کاڵکان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە، لە بەرنامەیەکی تایبەتی مەدیا هابەردا سەبارەت بە گۆشەگیری و ئەنجامەکانی، کە پێدەنێتە ساڵی ٢٥ـەمینیەوە قسەی کرد و تیشکی خستە سەر هێرشەکان بە ئامانجی جینۆسایدی ئەرمەنیەکان لە قەرەباخ، سزا قورسەکان لە دۆسیەی گەزی، کە بە سەر چالاکواناندا سەپێندرا و شەڕ لە کوردستان و زۆر بابەتی دیکە.

لە سەرەتاى قسەکانیدا ئاماژەى بەوە کردووە، تێکۆشان لە دژی سیستمی گۆشەگیریی، ئەشکەنجە و جینۆساید لە هەموو ئاستێکدا بەردەوامە، بەڵام ٣١ مانگە، کە هیچ زانیارییەک نییە، ئەمەش هیچ بنەما و یاسا و پاساوێکی نییە، هیچ حوکمێک نییە و ئەو دۆخە هەر بەردەوامە، کوردان، ژنان و گەنجان و مرۆڤایەتی بەرامبەر بەو دۆخە توڕەن.

دەشڵێت، هەر بۆیەش هەوڵدانی یاسایی و هەوڵ و ماندوبوونێکی زۆر دەکرێت، پارێزەران لەم دواییەدا ڕایانگەیاند، سەردانی سی پی تی و شوێنەکانی دیکەیان کردبوو، هەروەها دوای کۆتا دیدار ٤٤٩ جار داواکارییان پێشکەش کردووە، بەڵام وەڵامی داواکارییەکانیان نەدراوەتەوە.

ئەوەشى خستووەتە ڕوو، ئەو دۆخەی لە ئێستادا هەیە مرۆڤ نازانێت چۆنە، بەڵام ئەگەر سەرنج بدەینە کردەوەکانی دەرەوە و هێرشەکانی ئاکەپە-مەهەپە، مرۆڤ تێدەگات، کە لە ئیمراڵی چی ڕوودەدات، ئەو شتانەی ڕێبەر ئاپۆ دەیوت هەن هەبوون، بۆیە با مرۆڤ هەستیار بێت، بەڵام  با ڕوون بێت و بە وریاییەوە مامەڵە بکات، تا دێت هەستیاریی، کاردانەوە و توڕەیی زیاد دەکات و تێکۆشان بە گوڕتر دەبێت، لە چوار لای کوردستان و دەرەوەی وڵات چالاکی ئەنجام دەدرێت، کوردان و دۆستانیان بە تایبەتی لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان و ڕۆشنبیران، سیاسەتمەداران و هونەرمەندان پێشوازیان لە چالاکییەکان کردووە و چالاکی لە زۆر شوێن ئەنجامدراوە.

دوران کاڵکان وتووشیەتى، لە زۆر ڕووەوە گفتۆگۆ لەسەر تێزەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەکرێت، گەلەکەمان لە ڕۆژئاوا بەردەوام لە سەر پێیە و لە باکوور دۆخەکە لە لێواری تەقینەوەدایە و لە بەشەکانی تریش تێکۆشان بەردەوامە و زیاتریش دەبێت.

باسى لەوەش کردووە، هەندێک لایەن لە ڕێگەی پیلانگێڕی و گۆشەگیریەوە تەنگەتاو دەبن، لێیان دەگەڕێین، کە چۆن خۆیان لەو تەنگەتارییە ڕزگار دەکەن و دەکەونە هەوڵی ئەوەی هەندێک خۆیان بەرەوپێش ببەن، ئەوەش دیارە، کە بەشێکیان لە شەڕ و گۆشەگیریی بێزارن، چونکە گۆشەگیریی توندکراوی ئیمراڵی کاریگەری دەکاتە سەر هەموو کەس.

دوران کاڵکان ڕاشى گەیاندووە، ئێمە بەردەوام ئەوە دەڵێین، کورد و تورک تەنیا لە ڕێگەی ڕێبەر ئاپۆوە دەگەنە ڕێککەوتن، جگە لەو کەس ناتوانێت، کە ئەو ڕۆڵ و ئەرکە بەجێ بگەیەنێت، دەبێت کورد، تورک، دەوڵەت، کۆمەڵگا، ژنان، گەنجان، هەموو مرۆڤایەتی، سیاسەتی جیهانیش باش لەوە تێبگەن، ڕاستیەکەی ئەمەیە، ئێمە تێدەکۆشین، شەڕ دەکەین، ئێمە بەڕێوەبەری شەڕ و تێکۆشانین، هەر لە کۆنەوە بەو جۆرە بووە، بەڵام بۆ ئەوەی چارەسەریی بێتە ئاراوە، سیاسەت کاریگەر بێت، چارەسەری دیموکراتیک بێتە کایەوە، ناونیشانی ئەوە؛ ڕێبەر ئاپۆیە و گەلەکەمان هەموو ڕۆژێک لەسەر شەقامن و بە ئەرکی خۆیان هەڵدەستن.

هەروەها دەشڵێت، ساڵیادی پیلانگێڕیی ٩ی تشرینی یەکەم نزیکە، لەم ساڵیادەشدا و لە ساڵیادی نوێشدا دەبێت زۆر گوڕ بە تێکۆشان بدرێت، لە ساڵی ٢٥ـمین هەستیارییەکی زۆر درووست بووە و گفتوگۆی زۆر هاتووەتە ئاراوە، گفتوگۆ و هەڵسەنگاندنەکان لەسەر تێزەکانی ڕێبەرایەتی، دۆخی ئیمراڵی، ژیان لە ژێر سیستمی ئەشکەنجە، گۆشەگیریی و قڕکردن لە ئیمراڵی لە ٢٥ ساڵدا چ مانایەکی هەیە.

دوران کاڵکان ئەوەشى خستووەتە ڕوو، تادێت کاریگەری سیستمی ئیمراڵی زیاتر دەبێت، لە کاتێکدا بە تەنیا باسی گۆشەگیریی دەکرێت، گۆشەگیریی لایەنێکیەتی، بەڵام ئەشکەنجەی ئیمراڵی دژوارە، قۆناغی سڕینەوەیە لەوێ، ئەم سیستمە، سیستمی جینۆسایدە، هەڤاڵانمان زۆر جار ئەوەیان وتووە و هێشتاش دەیڵێن، هێرش بە ئامانجی جینۆسایدکردنی کوردان لە ئیمراڵییەوە بەڕێوە دەبرێت.

لە درێژەى قسەکانیدا وتوویەتى، ئەو هێرشە جینۆسایدە بەسەر کورد دا سەپێنراوە لە ئیمراڵیەوە ئاراستە دەکرێت، سیستەمی ئیمراڵی ئیدارەیەکی هاوبەشە، لەو بارەیەوە هەموو جۆرە بێ حقوقییەک هەیە، هیچ ڕێسا، بنەما، ئەخلاق و پێوەرێکی یاسایی جێبەجێ ناکرێ، هەموویان کوێر و کەڕ و ڵاڵن، ئەو هەموو دامودەزگا نێونەتەوەییە، کە خۆیان بە دیموکراتیک دەزانن… کەس قسە ناکات، هێرش بۆ سەر کورد لەسەر بنەمای سیستەمی ئیمرالی بەڕێوە دەچێت، ئەم سیستەمە نەک هەر لە کوردستان بەڵکوو تورکیاش بەڕێوەی دەبات، لە تورکیاش دیکتاتۆرییەکی فاشیست هەیە، بە ڕەگەز پەرستی و شۆڤێنی هێرش دەکەن، دەبێت لە بەرامبەر سیستەمی ئیمرالی بوەستیتەوە، ئێوە بۆ ئازادی جەستەیی ڕێبەر ئاپۆ تێبکۆشن، جگە لەوە هیچ ڕێگایەکی ترت نییە.

لە کۆتاییدا باسى لەوە کردووە، پێویستە ئەم تێکۆشانە بە شێوەیەکی بەرفراوان لە تورکیا بڵاو ببێتەوە، کۆمەڵگای کوردی، ژنان و گەنجان بە ڕادەیەکی باش هەستیان بەم ڕاستییە کرد، پێویستە هەمووان هەستیار بن بەرامبەر بە سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمراڵی و سیستەمی جینۆساید، پێویستە هەمووان بە باشی لەوە تێبگەن و بزانن، کە ئەمە هێرشێکە لە دژی خۆیان، هەڵوەشاندنەوەی سیستەمی ئەشکەنجە و گۆشەگیریی ئیمرالی وەک گەیشتنە بە ژیانی ئازاد و خۆبەڕیوبەری دیموکڕاتیک و بوون بە خاوەنی تێکۆشانە.

ب. ق

Comments are closed.