هەپەگە: ١٣ داگیرکەر سزادران و سێ سەنگەریش تێک شکێندران

ناوەندى هەواڵەکان

ناوەندی ڕاگەیاندنى هێزەکانی پاراستنی گەل- هەپەگە، بڵاوى کردەوە، لە دوای چالاکییە گیانبازییەکەی ئەنقەرەوە دەوڵەتی تورک هێرشی ئاسامانی ئەنجامدا، لە دژی ئەو هێرشانەش گەریلا چالاکییان ئەنجامدا و ١٣ داگیرکەر سزادران و سێ سەنگەریش تێک شکێندران.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە ڕایگەیاند، دەوڵەتی داگیرکەر و قڕکەری تورک بە چالاکییە گەورەکەی هەڤاڵانمان ڕۆژهات و ئەداڵ، کە جەنگاوەری گیانبازی تابوری نەمران گورزێکی قورسیان لێوەشاندن، دەوڵەتی تورک هێرشیان ئەنجامدا، لە ٢١ بۆردووماندا دوژمن هیچ ئەنجامێکی بەدەست نەهێنا و هیچ شەهیدێکمان نەدا، چوار جار بە بۆمبی قەدەغە و ٢٠ جار بە درۆن بۆردوومانی کرد و جارێکی دیکە تاوانی جەنگی ئەنجامدا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، هێزەکانمان لە دژی ئەم هێرشە نامەردانەیە لە ٢٥ چالاکیی گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگەدا لە هەرێمەکانى شاخی جودی، شاخی ئامێدی، شاخی چەرچل، هەرێمی بەرخۆدانی شاخی ئۆرتی و هەرێمی مەتینا، شاخی شەهید ئاخین و شاخی جودی لە هەرێمەکانی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ ١٣ داگیرکەر سزادراون و سێ سەنگەریش تێکشکێندران.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە گوندی شەکێر لە هەرێمی گارە، ناوچەی دەشتی کافەیا، گۆڕەپانی سنینی و ئاوی لۆلانی هەرێمی خواکورک، ناوچەی بەرخۆدانی شاخی بەهار هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، گۆڕەپانی گوندنی بێشلی، سەری مەتینا، گۆڕەپانی شاخی سەڤاش، گۆڕەپانی نەورۆز و گوندی زارگەلی لە هەرێمی قەندیل، هەرێمی زاپ، شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ، خواکورد و مەتینا بە هێلیکۆپتەری هێرشبەر بۆردوومان کراون.

ب. ق

Comments are closed.