لە شوێنی شەهیدبوونی؛ چالاکییەک بۆ هەڤاڵ زیلان ڕێکدەخرێت

ناوەندی هەواڵەکان

ڕژاک، لە یەکەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی نووسەر و لێکۆڵەر ناگیهان ئاکارسەل، لە ڕۆژ و شوێنی شەهیدبوونی مەراسیمێکی ڕێزلێنان ئەنجام دەدات.

ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان- ڕژاک، بۆ بەبیر هێنانەوەی یەکەمین ساڵڕۆژی تیرۆرکردنی نووسەر، لێکۆڵەر و چالاکوانی بواری ژنان و ئەندامی ئەکادیمیای ژنۆلۆژیی “شەهید ناگیهان ئاکارسەل”، سبەی ٤ـی تشرینی یەکەم، لە کاتژمێر ٠١:٣٠ـی پاشنیوەڕۆ لە شوێنی شەهیدبوونی “گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی، مەراسیمێکی ڕێزلێنان ئەنجام دەدات.

ناگیهان ئاکارسەل ناسراو بە هەڤاڵ زیلان، ژنە لێکۆڵەر و ئەرشیفڤان و ڕۆژنامەنووس، ساڵی ١٩٧٦ لە گوندی خێلیکانی سەر بە شارۆچکەی گولیازی شاری کۆنیای تورکیا لەدایکبووە، تەواوی ژیانی بە درووشمی “ژن، ژیان، ئازادیی” تەرخان کرد بۆ تێکۆشان و خەباتی ژنان، ڕۆژی ٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢ بە پیلانگێڕیی میت لە گەڕەکی بەختیاریی شاری سلێمانی لە نزیک ماڵەکەی تیرۆر کرا.

ش. ئـ

Comments are closed.