سلێمانی
ئیبراهیم فەرەج چاودێری سیاسیی دەڵێت: ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی تورك و مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه ئەوە بوو، به دەستگیرکردنی ڕێبه‌ر ئۆجا‌لان کورد لەناوبەرن بەڵام هیچیان بەدەست نەهێنا، دەشڵێت: ڕێبه‌ر ئاپۆ له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی و ئازادیی ژن و ژینگه‌پارێزیی، گه‌شت به حه‌قیقه‌تی ئازادیی كۆمه‌ڵگه.
له ڕۆژی ٩ـی تشرینی یه‌كه‌می ١٩٩٨، پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی لە دژی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجا‌لان دەستی پێ‌کرد و لە ١٥ـی شوباتی ١٩٩٩ـدا لە کینیا ڕفێندرا و لە دوورگەی ئیمرالی گۆشەگیر کرا و نزیکەی ٢٥ ساڵە لە زیندانی تاکەکەسیدایە و ماوەی زیاتر لە سێ ساڵە لە ژێر گۆشەگیرییەکی تونددایە و ڕێگە بە پارێزەران و خانەوادەکەی نادرێت چاویان پێبکەوێت.
لەمبارەیەوە ئیبراهیم فەرەج چاودێری سیاسیی، لە میانەی چاوپێکەوتنێکدا بۆ ڕۆژنیوز دەدوێت.
دەقی چاوپێکەوتنەکە:
ئایا ئامانجه‌كانی پیلانگێڕیی نێوده‌وڵه‌تی سەر ڕێبەر ئۆجا‌لان به‌دیهات؟
ئیبراهیم فه‌ره‌ج: له ڕاستیدا ئامانجه‌كانی ده‌وڵه‌تی فاشیستی توركیا و سیسته‌می مۆدێرنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی و ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه ئەوە بوو، به دەستگیرکردنی ڕێبه‌ر ئۆجا‌لان گوایە ده‌توانن سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنن، وه‌ك چۆن له ڕابردوودا له دوای له‌ناوبردنی سه‌ركرده‌كانی کورد، شۆڕش و ڕاپه‌ڕینه‌كانی گه‌لی كورد له‌ناوبراون.
وتیشی: به‌ڵام هێڵی ڕێبەر ئۆجا‌لان و شۆڕشگێریی ڕاسته‌قینه توانیان به‌رانبه‌ر پیلانگێڕان بووه‌ستنه‌وه، كه ئامانجیان ئه‌وه بوو دوای له‌ناوبردنی ئه‌م شۆڕشه، گه‌لی كورد كۆمه‌ڵكوژ بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌و به‌رخۆدانه بێوێنه‌یه‌ی ڕێبەر ئۆجا‌لان له زیندان كردی، نه‌یهێشت پیلانگێڕان ئامانجه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن.
جه‌ختیشی كرده‌وه، سه‌ره‌ڕای فشارێكی زۆر له‌سه‌ر ئه‌م شۆڕشه، به‌هۆی به‌كارهێنانی چه‌كی كیمیایی و ئه‌تۆمی تاكتیكییه‌وه بۆ سه‌ر گه‌ریلا به‌ڵام نه‌یانتوانیوه سه‌ركه‌وتوو بن به‌سه‌ریدا، چونكه ئه‌م شۆڕشه هه‌موو بنه‌ماكانی هێزی له خۆیدا چه‌سپاند، له ڕووی ( فكریی، سیاسیی، سه‌ربازیی، هونه‌ر و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه)، له سه‌رووی هه‌موو ئه‌وانه‌یشه‌وه تێكه‌ڵاو به گه‌ل بوو، له ناو گه‌لیش به ملیۆنان كه‌س به‌شدار بوون له‌م شۆڕشەدا، ئه‌مه‌ش هۆكار بووه بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕش به‌رده‌وام له سه‌ركه‌وتن و تێكۆشانێكی بێوێنه‌دا بێت و دووژمن نه‌توانیت له‌ناوی به‌رێت.
ڕێبه‌ر ئۆجا‌لان چۆن توانی ڕووبه‌ڕووی سیسته‌می سه‌رمایه‌داریی ببێته‌وه له زیندان؟
ئیبراهیم فەرەج: ڕێبه‌ر ئاپۆ له ڕێگه‌ی فه‌لسه‌فه‌ی مۆدێرنیته‌ی دیموكراتی و ئازادیی ژن و ژینگه‌پارێزیی، گه‌شت به حه‌قیقه‌تی ئازادیی كۆمه‌ڵگه. ئه‌و سیسته‌مه سیاسیانه‌ی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تیی به‌ڕێوه ده‌به‌ن دوورن له حه‌قیقه‌تی خۆیانه‌وه، ده‌سه‌ڵاتخوازیی و هه‌ژموونخوازییان له خۆیاندا به‌رجه‌سته كردووه، له كاتێكدا باسی مافی مرۆڤ ده‌كه‌ن كۆمه‌ڵگه‌یان خستووه‌ته ناو گێژاوه‌وه، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ده‌توانێت كۆمه‌ڵگا له‌و گێژاوه ده‌ربكات، كه مۆدێنیته‌ی سه‌رمایه‌داریی و لیبراڵیزم و نه‌ته‌وەپەرستی و دەمارگیریی ئایینیی درووستی كردووه”.
تا چه‌ند چاره‌سه‌ریی پرسی كورد و ئازادیی ڕێبه‌ر ئۆجا‌لان گرێدراوی یه‌كترن؟
ئیبراهیم فه‌ره‌ج: ئه‌و هێرشانه‌ی دەوڵەتی تورك له‌سه‌ر باكوور و ڕۆژئاوا و باشووری كوردستان و مه‌خموور و شنگال ئەنجامی دەدات، هیچ دەستکەوتێکی نەبووە، ده‌وڵه‌تی تورك ئێستا له‌ناو گێژاوی سیاسیی و ئابوریی و سه‌ربازیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه، ئه‌م گێژاوەش به‌و ڕێبازه چاره‌سه‌ر ده‌بێت کە ڕێبەر ئۆجا‌لان له زیندان پێشنیاری كردووه، كه چاره‌سه‌ریی ئاشتییانه و دیموكراتییانه‌یه بۆ دۆزی كورد، هه‌میشه ده‌ڵێن ئه‌مساڵ ئه‌م شۆڕشه له‌ناو ده‌به‌ین به‌ڵام نه‌یانتوانیوه، چونكه ئه‌م شۆڕشه بناغه‌یه‌كی فكریی هه‌یه و گه‌ل له ده‌وری كۆبووه‌ته‌وه، بۆیە ئازادیی ڕێبەر ئۆجا‌لان چارەسەریی پرسی کوردە”.
ب.گ
Comments are closed.