کتێبی شەڕی گەریلا جارێکى دیکە چاپ کرایەوە

ناوەندى هەواڵەکان

دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئومێد جارێکى دیکە کتێبی شەڕی گەریلاى چاپ کردەوە، کە بۆ یەکەم جار لە ساڵی ١٩٦٧دا لەلایەن جان یوجەلەوە وەرگێڕدرایە سەر زمانی تورکی و بەهۆیەوە ئەو وەرگێڕە زیندانی کرا.

ماوەی زیاتر لە نیو سەدە بەسەر یەکەم چاپی کتێبی شەڕی گەریلا بە زمانی تورکی تێپەڕدەبێت، بەڵام دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوەی ئومێد جارێکى دیکە کتێبی شەڕی گەریلاى چاپ کردەوە.

لە کتێبەکەدا باس لە تاکتیکەکانی شەڕی گەریلا دەکرێت و چەند نمونەیەکی مێژوویی دەگێڕێتەوە و یەکەم چاپیشی لە ساڵی ١٩٦٧ بڵاوکرایەوە، کە لەلایەن جان یوجەلی شاعیرەوە وەرگێڕدرابووە سەر زمانی تورکی و بەرگەکەشی لەلایەن ئیبراهیم باڵابانەوە دیزاین کرابوو.

لە بەشی ناساندنی کتێبەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەم کتێبە بە شێوەیەکی گشتی نیشانی دەدات، کە شەڕی گەریلا چییە، چۆن دەستیپێکردووە و کتێبەکە لەلایەن جان یوجەلی شاعیرەوە سەرباری هەموو مەترسییەکانی دەستگیرکردن لە ساڵی ١٩٦٧ وەرگێڕدرا بۆ زمانى تورکى و بڵاوکرایەوە.

نووسەرانی کتێبەکە بریتین لە مائۆ زیدۆنگ، ئێرنێستۆ چی گیڤارا و ئەفسەرێکی ئەمریکی ساموئێل گریفس.

جان یوجەل بە هۆی وەرگێڕانی ئەو کتێبەوە سزای ١٥ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرابوو، دوای سێ ساڵ مانەوەی لە زیندان بە لێبوردنی گشتیی ئازاد بوو، سەرباری تێپەڕبوونی ساڵانێکی زۆر هێشتا شەڕی گەریلا لە رزگارکردنی گەلاندا ڕۆڵی هەیە.

ئ.م

Comments are closed.