هونەرمەندێکى دیارى هەورامان کۆچى دوایى کرد

ناوەندى هەواڵەکان

بەیانى ئەمڕۆ هونەرمەندى دیارى ناوچەى هەورامان و کوردستان، جیهان بەخش غەفورى پاش ململانێیەکى سەخت لەگەڵ نەخۆشى تەمەنى ٨٧ ساڵیدا لە شارى جوانڕۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان گیانى لەدەستدا.

بەیانى ئەمڕۆ هونەرمەندى دیارى ناوچەى هەورامان و کوردستان جیهان بەخش غەفورى پاش ململانێیەکى سەخت لەگەڵ نەخۆشى لە شارى جوانڕۆى ڕۆژهەڵاتى کوردستان گیانى لەدەستدا.

جیهان بەخش غەفورى لە ساڵى ١٩٣٦ لە شارى نەوسودى ڕۆژهەڵاتى کوردستان لەدایکبووە و ئەمڕۆش لە تەمەنى ٨٧ ساڵیدا گیانى لەدەستدا.

جیهان بەخش غەفورى لە تەمەنى ١١ ساڵییەوە تێکەڵى دنیاى هونەرى بووە و لە ماوەى ٧٠ ساڵى تەمەنى خزمەتى هونەرى ڕەسەنى کوردیی کردووە.

مامۆستا جیهان بەخش غەفورى دەستێکى باڵاى هەبووە لە خزمەتکردنى هونەرى کوردى بە تایبەتى لە ناوچەى هەورامان و یەکەم کەس بووە دەفى لەگەڵ گۆرانى هەورامى بەکارهێناوە.

ئـ.م

Comments are closed.