سلێمانی
ڕێکخراوی ڤیم بە ئامانجی پیشاندانی توانا و بەهرەی ٤٩ هونەرمەندی شێوەکاری کورد و عەرەب، پێشانگایەکی هاوبەشی لە سلێمانی کردەوە و بڕیارە بۆ ماوەی هەفتەیەک بەردەوام بێت .
ئەمڕۆ لە ڕێکخراوی ڤیم پرۆدەکشن لە شاری سلێمانی، پێشانگایەکی شێوەکاری بۆ ٤٩ هونەرمەندی شێوەکار، کە لەلایەن دامەزراوەی ڤیم ڕێکخرابوو، بۆ ماوەی هەفتەیەک بە ڕووی ئامادەبووان کرایەوە
ساڵح نەجار، ڕێکخەری پێشانگاکە بۆ ڕۆژنیوز وتی: لە دامەزراوەی ڤیم بە هاوبەشی پرۆژەی ئاڕتفرۆش، پێشانگایەکی هاوبەش بۆ ٤٩ هونەرمەند کراوەتەوە کە ٤٥ کەسیان بە ڕەگەز عەرەبن و چوار هونەرمەندیان کوردن و لە تەواوی ناوچە جیاوازەکانی عێراق و کوردستان بەشداریان کردووە، ئەمڕۆ یەکەم ڕۆژی پێشانگاکەیە کە بەناوی “پێشانگای هاوبەشی میزۆپۆتامی
ا” کراوەتەوە و بۆ ماوەی یەک هەفتە بەردەوام دەبێت لە کاتژمێر١٠ی بەیانی تا ٦ی ئێوارە کراوە دەبێت بە ڕووی ئامادەبوواندا .
ئاماژەی بەوەش کرد، هەر هونەرمەندێک بە شێوازی جیاوازی خۆیی و ڕەنگی جیاواز و بیرکردنەوەی جیاواز، کاریان لەسەر تابلۆکانی خۆیان کردووە، ئەم جۆرە پێشانگایانە گرنگن بۆ یەکتر ناسینی ڕۆشنبیران و هونەرمەندان .
لەو بارەیەوە سارا مەهدی، یەکێکە لەو هونەرمەندانەی بە تابلۆی کەڵەشێر و ئافرەتێک بەشداری لە پێشانگاکە کردبوو، ئاماژەی بەوەدا کەڵەشێرەکە مانای ئازادییە و ئافرەتەکەش مانای بەهێزی یە، بەو واتایەی دەتوانێت بەبێ پیاویش زیندوو بێت و ژیان بکات، باسی لەوەش کرد، کە ئەمە یەکەم جارە بەشداری پێشانگایەک بکات لە کوردستان.
ر.س
Comments are closed.