گەنجان لە جیهانەوە داوای بەشداریکردنی ڕێپێوانەکان دەکەن بۆ ئازادیی ڕێبەر ئۆجالان

ناوەندی هەواڵەکان

بزووتنەوەکانی گەنجانی کورد و ئینترناسیۆناڵیستەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی “ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان” لە ١٠ شاری ئەوروپا چالاکیی ئەنجام دەدەن.

بزوتنەوەی گەنجانی شۆڕشگێڕ (تەجەشە)، ژنانی گەنجی تێکۆشەر (تێکۆ-ژن) و بزوتنەوەی گەنجانی ئینتەرناسیۆناڵیست لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەیان بەوە کرد، خاوەنداری لە هەڵمەتی ١٠ـی تشرینی یەکەم دەکەن کە لە زیاتر لە ١٠٠ شار بە درووشمی “ئازادی بۆ ڕێبەر ئۆجالان، چارەسەری بۆ پرسی کورد” دەستی پێ کردووە.

بزوتنەوەکانی گەنجان لەم چوارچێوەدا لە ١١ و ١٢ـی تشرینی دووەمدا، بۆ ئازادیی جەستەیی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە ١٠ شاری ئەوروپا ڕێپێوان ئەنجام دەدەن.

تەجەشە و تێکۆژن لەسەر بابەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایانگەیاند، لە پێناو ئازادیی ژنان، لە پێناو ژیانێکی دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیک داوایان لە گەنجان کرد کە بەشداری لە هەڵمەتەکەدا بکەن.

ڕێکخراوەکان پەیوەست بە بەرنامەی چالاکیەکانی ١١ و ١٢ـی تشرینی دووەم ڕایانگەیاند کە بەم جۆرەیە:

کەنەدا- تۆرنتۆ

ڕۆژ: ١٢-١١-٢٠٢٣

شوێن: Yonges – Dundas – Square

کات: ١٥:٠٠

بەلجیکا- بروکسەل

ڕۆژ: ١٢.١١.٢٠٢٣

شوێن: Potre De Namur

کات: ١٣:٠٠

بەریتانیا- لەندەن

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Dalston Lane E8 3DF

کات: ١٥:٠٠

سویسرا- زوریخ

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Helvetiaplatz 8004

کات: ١٣:٠٠

ئەڵمانیا- بەرلین

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: U9 Osloer Strasse, 13359

کات: ١٧:٠٠

ئەڵمانیا- فڕانکفۆڕت

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Goetheplatz

کات: ١٣:٠٠

ئەڵمانیا- هامبورگ

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Hachmanplatz HBF

کات: ١٥:٠٠

ئەڵمانیا- شتوتگارت

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Lautenschlager Str.
کات: ١٥:٠٠

ئەڵمانیا-دۆسێلدۆرف

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: DGB Haus

کات: ١٢:٠٠

فەرەنسا- پاریس

ڕۆژ: ١١.١١.٢٠٢٣

شوێن: Gare du Nord

کات: ١٥:٠٠

ب. ق

Comments are closed.