- کاتژمێر٣ـی پاشنیوەڕۆ لە نووسینگەی ڕێکخراوی هاوکاری ئەڵمانی لە شاری کفری، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت بۆ ڕاگەیاندنی چوارەمین دیداری هونەر و ئاشتیی لەو شارۆچکەیە.
- کاتژمێر ١٢ـی نیوەڕۆ لەبەردەم باخی گشتیی سلێمانی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی ساز دەکرێت بۆ ڕاگەیاندنی چالاکییەکانی یادی ٢٣٩ ساڵەی بونیادنانی شاری سلێمانی .
- لە هۆتێل ڕامادا لە شاری سلێمانی، كاتژمێر ٢ـی دوای نیوەڕۆ، دانیشتنێكی كراوە تایبەت بە یاسای مافی دەستكەوتنی زانیاری ژمارە ١١ی ساڵی ٢٠١٣ و ئاستەنگ و بەربەستەكانی جێبەجێكردنی بەڕێوەدەچێت.
- بۆ یەکەمین جار لە شارۆچکەی قەڵادزێ و ڕانیە بە بەشداری زیاتر لە ٧٠ ژن ماڵی کەلەپووریی و ڕۆشنبیریی قەڵادزێ و دامەزراوەی کەریمی عەلەکە فێستیڤاڵی (پەری) بەڕێوەدەبات.
- ١٨ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژنیوز لەلایەن پەدەکەوە ڕفێنراوە و بێسەروشوێنە.
- ئەمڕۆ وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی لە ڕیازی پایتەختی سعوودیە کۆدەبنەوە و بڕیارە لەبارەی جەنگی نێوان حەماس و ئیسرائیلەوە دەدەن و پەیوەست بە ئاوارەکانی فەلەستین و دابەشکردنیان بەسەر وڵاتەکاندا کە پێشنیازی وڵاتانی جی-٧ـە گفتوگۆی لەبارەوە بکرێت.
Comments are closed.