ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی هەدەپ بڵاو کرایەوە

ناوەندی هەواڵەکان

کۆنفڕانسی ژنانی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان- هەدەپ، دوێنێ بە درووشمی “لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادیی بەرەو بەرێوەبەرایەتییەکی ئازاد” ساز کرا و ئەمڕۆش لە ئەنجامنامەکەیدا ڕایانگەیاند، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجالان کلیلی چارەسەریی کێشەکانە.

ئەمڕۆ ئەنجامنامەی کۆنفڕانسی ژنانی بەڕێوەبەرایەتییە هەرێمە دیموکراتیکەکانی پارتی دیموکراسیی و یەکسانیی گەلان-هەدەپ ئاشکرا کرا، کۆنفڕانسەکە دوێنێ بە درووشمی “لەگەڵ ژن، ژیان، ئازادیی بەرەو بەرێوەبەرایەتییەکی هەرێمیی ئازاد” سازکرا، کۆنفڕانسەکە لە کەسایەتی هەڤرین خەڵەف، یوسرا دەروێش و قەدەر ئۆرتاکایا کە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا تیرۆر کران، پێشکەش بە هەموو ژنانی تێکۆشەر کرا.

لە ئەنجامنامەکەدا باس لە نوێنەرایەتی ژنان کراوە، کە لە سێ ئەندامی ئەنجوومەنەکانەوە دەستی پێکردوو و گەیشتە بنەمای نوێنەرایەتی یەکسان و هاوسەرۆکایەتی، کە لە مێژووی تێکۆشانی ژناندا وەک دەستکەوتێک دادەنرێت و ئەوەش خراوەتەڕوو، کە لە “هەڵبژاردنی هەرێمی ٢٠١٤دا پرەنسیپ و بنەمای هاوسەرۆکایەتی نوێنەرایەتی خۆمان لە هەموو میکانیزمەکانی خۆماندا چەسپاند و سەرباری هەموو هێرشەکانیش یەک هەنگاو پاشەکشێمان نەکرد”.

بەشێکی دیکەی ئەنجامنامەکە تەرخانکراوە بۆ پرسی گۆشەگیری ڕەها لە سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و لەو بارەوە هاتووە، “هەبوونی گەلی کورد لە ئیمراڵی گۆشەگیر دەکرێت” و ڕاگەیەندراوە: “حکومەتێک کە بە سیاسەتی دوژمنکارانە خۆی لە سەر پێ ڕاگرتبوو، ئەمرۆ گۆڕدراوە بۆ ڕژێمی گۆشەگیریی.

جەختکراوەتەوە لەوەی بە قووڵکردنەوەی گۆشەگیری شەڕ زیاتر تەشەنە پێدەدات، ڕێبەر ئۆجالان ٣٢ مانگە لە ژێر گۆشەگیریی ڕەهادا هێڵراوەتەوە، ئەمڕۆش وەک دوێنێ دەڵێین، ئەوە هەبوونی گەلی کوردە کە دەخوازرێت لە زیندانی ئیمراڵی گۆشەگیری بکەن، ئێمە بێ وچان دەیڵێنەوە کە ڕێبەر ئۆجالان گەرنتی ئاشتیی شکۆمەندانەی ئەو خەڵکەیە، کلیلی چارەسەریی دیموکراتیکی پرسی کوردە، بە ئەندێشەکانی خۆی بۆ گەلانی جیهان بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست گەورەترین هیوایە، ئەوانەی دەتوانن گۆشەگیری رەها لە سەر ڕێبەر ئۆجالان کۆتایی پێبهێنن و ئازادی جەستەیی ئەو مسۆگەر بکەن، ژنانن، تێکۆشان و پێداگرییەکە، کە بە پێشەنگایەتی ژنان ڕوو لە هەڵکشانە، ئێمە بەو بڕوا و بڕیارەوە دەجوڵێینەوە، بە جێبەجێکردن و بە کردارکردنی پارادایمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژیک، ئازادیی ژنان و بەرێوەبەرایەتی خۆجێیی ئێمە گۆشەگیری ڕەها تێکدەشکێنین”.

شـ.ئ

Comments are closed.