– کاتژمێر ١٠ـی سەرلەبەیانی ناوەندی سوارچاکی جاف لە گوندی ئیمامی زامن لە پارێزگای هەڵەبجە دەکرێتەوە، کە یەکەم پرۆژەی ئەسپسواریە لە پارێزگای هەڵەبجە و چەند نمایشێکی ئەسپسواری ئەنجام دەدرێت.
– کاتژمێر ٣ـی پاشنیوەڕۆ لیژنەی سەرپەرشتیاری ڤیستڤاڵی دیداری سلێمانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدات بە مەبەستی ڕاگەیاندنی کار و بەرنامەی ڤیستڤاڵی یادی ٢٣٩ ساڵەی بنیاتنانی شاری سلێمانی.
– کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکی بەیانی لە نزیک بەنزینخانەى بەختیار لەسەر شەقامى ٦٠ مەترى هەڵمەتی ڕواندنی ٢٣٩ نەمام ئەنجام دەدرێت بۆ یادی سلێمانی.
– ماوەى٢٠ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز لەلایەن پەدەکەوە رفێنراوە و تا ئێستا بێسەروشوێنە.
– ئەمڕۆ ساڵیادى ڕزگارکردنى شنگالە.
– گۆشەگیریی سەر رێبەر ئۆجالان بەردەوامە.
– سەردانى وەزیرى نەوتى عێراق بۆ هەرێم و دەرئەنجامەکانى.
– شەڕى نێوان حەماس و ئیسرائیل درێژەى هەیە.
Comments are closed.