ناوەندی هەواڵەکان
فشارەکانی ڕژێمی ئێران بۆ سەر ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانانی ژن بەردەوامە و ئەمڕۆ هەریەکە لە “سەعیدە شەفیعی” نەسیم سوڵتانبەگی” لەلایەن داواکاری گشتیی زیندانی ئیڤینەوە بۆ سەپاندنی سزای بەندکردن داوا کران.
ڕژێمی ئێران تا دێت فشار و دەستگیرکردنی ڕۆژنامەنووسان و چالاکوانان بە تایبەت ژنان زیاتر دەکات و ئەمڕۆش، هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس “سەعیدە شەفیعی” نەسیم سوڵتانبەگی”، لەلایەن داواکاری گشتیی زیندانی ئیڤینەوە بۆ سەپاندنی سزای بەندکردن داوا کران.
لە دوای دەستپێکی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی” بەردەوام ڕژێمی ئێران فشارەکانی بۆ سەر چالاکوانانی مەدەنیی، سیاسیی و بە تایبەتی ژنان، هەروەها هونەرمەند و ئەکتەر، خوێندکاران و توێژە جیاجیاکان چڕ کردووەتەوە.
لە ماوەکانی ڕابردووشدا هەردوو ژنە ڕۆژنامەنووس نیلوفەر حەمیدی و ئیلاهە محەمەدی، ئەو دوو ڕۆژنامەنووسەی هەواڵی مەرگی ژینا ئەمینی-یان بڵاو کردەوە، بە تۆمەتی جیاجیا نیلوفەر حەمیدی بە ١٢ ساڵ و ئیلاهە محەممەدی بە ١٣ ساڵ زیندانی کردن سزا دا.
Comments are closed.