-چالاكییەكانی پلاتفۆرمی ئین سلێمانی لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی ئەمڕۆوە لە باخی گشتی دەست پێ دەكات.
– كاتژمێر ٧ی ئێوارە كۆنسێرتێكی هونەری لە تەلاری هونەر بەڕێوەدەچێت.
– هەروەها فێستیڤاڵێكی دیكە لەلایەن ڕێكخراوی كۆمەڵەی هونەری و هاوشارییانی سلێمانی لە گردی مامە یارە لە كاتژمێر ١٠ی بەیانی دەست پێ دەكات و لە كاتژمێر ٢ی نیوەڕۆ چەند بەرهەمێكی هونەریی و شیعریی پێشكەش دەكرێت.
– بەهۆی داگیركردنی موڵكێكی گەشتیاری لەلایەن چەند كەسێكی دەستڕۆیشتوو لە گوندی سارتكەی شاری دوكان كە بەهاكەی (٢) ملیۆن دۆلارە و كەسە دەست ڕۆیشتووەكان سەر بە حیزبێكی سیاسین، ئەمڕۆ كاتژمێر ٩:٣٠ لە بەردەم دادگای سلێمانی گۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی ئەنجام دەدرێت.
– كۆنسێرتێك بۆ یادی ٣٦ ساڵەی كۆچی دوای هونەرمەند تایەر تۆفیق كاتژمێر ٣:٠٠ دوای نیورۆ لە هۆڵی سەرۆكایەتی زانكۆی كۆیە بەڕێوە دەچێت.
-کاتژمێر ١٠ی بەیانی بە ئامادەبوونی وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار و پارێزگاری هەڵەبجە و قائیمقام و بەڕێوەبەرانی گشتی پارێزگای هەڵەبجە بینای نوێی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری هەڵەبجە دەکرێتەوە.
Comments are closed.