ناوەندى هەواڵەکان
دکتۆر ئەژین یوسف دەڵێت، بوونى لیکى ناودەم چەندین هۆکارى هەیە لەوانەش هه‌وکردن و برینی ناو ده‌م به بۆنه‌ی ڤایرۆسه‌وه، زۆر خواردنی خۆراکی ترش و مزرەمه‌نییه‌کان و هه‌وکردنی قورگ، له‌وزه‌تێن، جیوب، یان هه‌ناسه‌دان له ڕێی ده‌مه‌وه به هۆی گیرانی لووته‌وه یان خه‌وی قووڵه‌وه یا قه‌ڵه‌وی یان نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندمی هه‌ناسه‌وه.
دکتۆر ئەژین یوسف، پسپۆری نەخۆشییەکانی قوڕگ و لوت وگوێ لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى درووستبوونى لیکى ناودەم دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەم جۆرەیە:-
هۆکاری زۆری بوونى لیکی دەم چییە؟
یەکەم– هه‌وکردن و برینی ناو ده‌م به بۆنه‌ی ڤایرۆسه‌وه.
دووەم– هه‌وکردنی قورگ، له‌وزه‌تێن، جیوب.
سێیەم– زۆر خواردنی خۆراکی ترش و مزرەمه‌نییه‌کان.
چوارەم– خانمان له کاتی سکپڕی دا.
پێنجەم– کێشه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی تڕشه‌ڵۆکی گه‌دە.
شەشەم- ددان نه‌شتن و پاکنه‌کردنه‌وه‌ی لەگەڵ بوونی تاقمی ددان.
حەوتەم– بوونی هه‌وکردنی به‌هێزی وه‌ک نه‌خۆشی سیل یان ڕێبیز – ده‌رده هاری لە دوای گه‌ستنی سه‌گ.
هەشتەم– جەڵتەی مێشک
نۆیەم – پێوه‌دانی جاڵجۆڵکه‌ی ژه‌هراوی.
دەیەم– خواردنی قارچکی ژه‌هراوی.
یانزدەیەم– ددان هاتن له منداڵی ساوا.
دوانزدەیەم– به‌کارهێنانی هه‌ندێک ده‌رمانی دژه خه‌مۆکی یان چاره‌سه‌ری ئه‌لزه‌هایمه‌ر.
سیانزدەیەم– نەخوشی شەلەل دەماغ.
چواردەیەم– هه‌ناسه‌دان له ڕێی ده‌مه‌وه به هۆی گیرانی لووته‌وه یان خه‌وی قووڵه‌وه یا قه‌ڵه‌وی یان نه‌خۆشییه‌کانی کۆئه‌ندمی هه‌ناسه‌وه.
پانزدەیەم– خه‌وتن له سه‌ر لا یان شێوازی هه‌ڵه‌ی نووستن.
شانزدەیەم – دانه‌خستنی ده‌م و لێو به ته‌واوی لە کاتی خەودا.
حەڤدەیەم – گه‌وره‌بوون یان هه‌وکردنی زمان یان نه‌بوونی توانای جوڵانی زمان به باشی.
هەژدەیەم – هه‌ندێک نه‌خۆشی وه‌ک پارکنسۆن یان پوکانه‌وه‌ی ماسولکه و ده‌ماره‌کان.
نۆزدەیەم – هه‌ندێکجار بینینی خواردنی ترش یان توند له خه‌ودا یان پێش خەوتن تامکردن یان بینینی خواردنی.
ئـ.م
Comments are closed.