ناوەندی هەواڵەکان
بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتوویی ژنان بە نزیکبوونەوە لە ٢٥ـی نۆڤەمبەر، گفتوگۆیەکی لەگەڵ پاژک ئەنجامدا، کە تێیدا جەخت کراوەتەوە لە بەرامبەر سیاسەتی دەسەڵاتداریی و سەرمایەداریی-دا، وەڵامیان “کۆنفیدڕالیزمی جیهانیی ژنانە”.
٢٥ـی نۆڤەمبەر (تشرینی دووەم)ـی هەموو ساڵێک بۆ دەستپێکی هەڵمەتی ١٦ ڕۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان دیاریی کراوە، لەو چوارچێوەیەشدا بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی ژنان، گفتوگۆیەکی لەگەڵ پارتی ئازادی ژنانی کوردستان- پاژک ئەنجامداوە و لە ئاژانسی هەواڵی فورات بڵاوکراوەتەوە.
لە گفتوگۆکەدا، شیکردنەوە بۆ دۆخی ژنان و گرنگی بەڕێکخستنبوونی ژنان کراوە، پاژک جەختی کردووەتەوە، کە هەڵوێست لە دژی سەرمایەداری پێوانی یەکبوونی ڕێکخستنەکەیانە، مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵ دەدات تێکۆشانی ژنان ڕابکێشێتە سەر هێڵی لیبراڵ، لە بەرامبەر ئەو هەوڵەدا کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک بۆ ژنان پێویستترین مۆدێلی ڕێکخستنە.
لە سەرەتای گفتوگۆکەدا پاژک ڕایگەیاندووە، بە بۆنەی ٢٥ـی نۆڤەمبەر، کە ڕۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، لە کەسایەتی خوشکانی میرابەل، کە ساڵی ١٩٦٠ لە کۆماری دۆمینیک سەریان بۆ ڕژێمی دیکتاتۆر دانەنەواند و دوای ئەویە دەستدرێژییان کرایە سەر، کوژران، هەموو ئەو ژنانەی لە سەرتاسەری جیهان لە هەموو گۆڕەپانێکی ژیان، لە چیا، لە شەقامەکان، لە زیندانەکان خۆڕاگری دەکەن، سڵاویان لێ دەکەین.
پاشان لە وەڵامی ئەو پرسیارەی ” لە دژی تیرۆری پیاو-دەوڵەت لەلای بزوتنەوەی ژنان بەرخودان و پشتیوانیەکی بە چ شێوەیەک ڕێکخرا؟”، پاژک ئاماژەی بە ئامارێکی نەتەوە یەکگرتووەکان کردووە، کە لە جیهاندا هەموو کاتژمێرێک پێنج ژن لەلایەن کەسوکاریانەوە دەکوژرێن، واتە رۆژانە ١٢٠ ژن، مانگانە ٣٦٠٠ ژن و ساڵانە ٤٣ هەزار ژن لەلایەن پیاوان، هاوسەران، خۆشەویستەکانیان و باوکیانەوە دەکوژرێن. بە دڵنیاییەوە چەندین جۆرە توندوتیژی هەیە. کاتێک مرۆڤ کوشتنی ژنان بە هۆی توندوتیژی ئابووریی، سیاسی، هەژاریی، زیندان، دەستبەسەرکردن، ئەشکەنجە، شەڕ، کۆمەڵکوژی مەدەنیەکان، کوشتنی سیاسیی لە ناڕەزایەتییە کۆمەڵایەتیەکان زیاد بکەن، کە بکەری سەرەکی هەموو ئەوانە دەوڵەتی کۆلۆنیالیستی فاشیستە، زیاتر دۆخی ژنان لە مەترسیدا دەبێت، لەبەر ئەوە ئێمە کۆمەڵکوژکردنی ژنان وەک “جینۆسایدی ژنان” پێناسە دەکەین، هەربۆیە پێویستیمان بە بەرخودان و پشتیوانیەکی چۆن هەیە، بە چ شێوەیەک دەتوانرێت بەر بە کۆمەڵکوژی ژنان بگیرێت، وەڵامی ئەوە زۆر گرنگە.
بزووتنەوەکانی ژنان کە لە سەردەمی ئێمەدا بەرەوپێشچوون و گەیشتوونەتە دینامیزمێکی گرنگ، ئەمساڵیش تێکۆشانێکی گرنگیان بەڕێوەبرد. تێکۆشانی ژنانمان هەموو ساڵێک دەبێتە خاوەن ئەزمونی جیاواز. دەیانەوێت لە ساڵی پێشوو باشتر، پەیجوری و رێبازی نوێ بەرەوپێش ببەن، ئەگەر مرۆڤە ئەوانە بەبیربهێنێتەوە بەم جۆرە دەبێت:
١-لە داکۆکی و داواکاری مافی یەکسانیدا لە گەڕان و پەیجورییەکانی ناو سیستمدا گۆڕانکاری هاتە ئاراوە، گرنگ بوو کە ئەوەبینرا؛ ئەو مافانەی لەناو سیستمدا بە دەستهێنراون، پارێزراو نین؛ هێندەی بەدەستهێنانی ماف، هەروەها هەمیشەییکردنیشیان پرسێکی بنەڕەتیە. وەک پاژک چەندین ساڵە رایدەگەیەنین کە تێکۆشان و رەنج بۆ پەیجوری و بەدواداچوون لە ماف لە ناو سیستم خۆخەڵەتاندنە، دەبێت ژن روو لە بەدواداچوونێک لە دەرەوەی سیستم بکەن. بەتایبەتی لە تورکیا لە زۆر دەوڵەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست مافەکان لە دەست دراون، لە دەست چوون. سیستمی دەوڵەتی پیاو دەستکەوتەکانی ئێمەی پیاوان کە بە تێکۆشان بە ساڵان بەدەستهێنرابوون لە شەوێکدا دەتوانێت دەستی بەسەردا بگیرێت. پەیمانی ئیستەنبوڵیش یەک لەوانە.
٢-دەوڵەت کە رێکخستنی سیاسی بکوژانی ژنانە، ئاشکرا بوو کە ناتوانێت ژنان بپارێزێت. کاتێک مرۆڤ سەرنج دەخاتە سەر کوشتنی ژنان لە کاتی جێبەجێکردنی پەیمانەکەشدا ئەوە دەبینرێت کە تێبینیەکەمان چەندە لە جێگەدایە. واتە ئێمە بە ئەزمون درکمان بەوەکردووە کە داوای یەکسانی ئەو ژیانە هەڵەیەی لەلای سیستمی سەرمایەدارییەوە دیاریکراوە، ئێمە ناگەیەنێتە ژیانێکی راست. لەبەر ئەوە ئەرکێکی بەپەلەی ئێمە تێکۆشانی ئازادی ژن لە سەرووی مافەوە بکەینە خاوەنی پێرسپێکتیڤی شۆڕش. ئەوەی مێژوو و سەردەم لە ئێمەی دەوێت ئەوەیە. بە تایبەتی یەک لەو دروشمانە لە چالاکی و خۆپیشاندانەکان بە دروشمی ‘ژن، ژیان، ئازادی’ بەرزببووەوە، داواکاری بۆ شۆڕش بوو. سەردەمێکی گرنگی مێژووییە کە داواکاری یەکسانی گۆڕدراوە بۆ داواکاری شۆڕشی ژن.
٣- خاڵێکی دیکەی گرنگ ئەوەیە کە ژن تەنیا داواکارییەکانیان بۆ خۆیان نییە، بەڵکوو دەیانەوێت کۆمەڵگاس بەرەوپێش ببەن. لە زۆر چالاکیدا لە ناوچە جیاجیاکانی جیهان ژنان پێشەنگایەتی دەکەن و دەبنە کارکتەری سەرەکی. ئەمە خاڵێکی مێژوویی گرنگە کە تێکۆشانی ژن و تێکۆشانی کۆمەڵایەتی دەگەنە یەکتر.
٤- لەگەڵ بەرخودان هەروەها تۆڕی پشتیوانی و رێکخستنی ژنانیش دەوڵەمەند بووە، زۆر فرەڕەنگ بوون، ئاشکرا بوو کە رێکخستنی ژنان، دەستپێشخەری و تۆڕەکانی پشتیوانی بەر لە ئێستا لە دژی دەسەڵاتداری پیاو-دەوڵەت کە وەک ناڕەزایەتی کۆمەڵایەتی دەگەنە یەکتر، ئیتر بەس نییە.
هەربۆیە رزگاری ژن، ڕزگاری کۆمەڵگە پێویستی بە رێکخستنی نوێی هەمیشەیی هەیە کە گەڕانێکی بەم جۆرە گرنگ بوو، وەک ئەنجامێکی ئەم لێگەڕینە ئامنجی کۆنفیدڕالیزمی جیهانی ژنانە کە لەلایەن کەژەکەوە دەستنیشانکرا، کارێکی گرنگ بوو کە لە کاتێکی راستدا ئەنجامدرا.
ئاستێکی گرنگ بوو کە ئەزمونەکان هاوبەشیان پێکرا و هاوبەشی کردن بە دەستهێنرا. هەڵوێست لە دژی سەرمایەداری پێوانی یەکبوونی ئەم رێکخستنیە. مۆدێرنیتەی سەرمایەداری هەوڵ دەدات کە تێکۆشانی ژنان رابکێشێتە سەر هێڵی لیبراڵ و کۆمەڵگەی مەدەنی و کاریگەری بکاتە سەر، لە بەرامبەر ئەوە کۆنفیدڕاڵیزمی دیموکراتیک کە رێکخستنی ئایدۆلۆژیکی شۆڕشگێڕ بە راستی خۆیەوە لە ناو خۆیدا خۆی رێکدەخات، بۆ ژنان پێویستترین مۆدێلی رێکخستنە.
لەناو ئەو رێکخستنەدا پراتیک یاخود دەستپێشخەری وەک تۆڕێکی پشتیوانی و پێکەوەیی بە داکۆکی لە ئامانجی دامەزراندی خۆی، بە دڵسۆزی و پابەندی بە پێودانگەکانی دەتوانێت جێگەی خۆی بکاتەوە. لەم قۆناغە مەترسیدارەدا تاکە رێگەی سەرکەوتنی یەکبوون و هەمیشەییکردنی رێکخستنەکەمانە. وەک بنەماکانی فیزیاش سەلماندوویەتی، هێزی دڵۆپ لە هەمیشەییبوونیدایە. هێزی ئێمەش لە رێکخستنبوونی هەمیشەییماندایە. دەبێت ئێمە خۆمان بگەیەنینە بەرفراوانترین لایەنەکان و بە رێبازی دەوڵەمەند ئەنجامی هەمیشەییمان بەدەستبهێنایە، بەو ئامانجەوە چالاکی بکەین. وەک پاژک وەڵامی ئێمە بۆ ئەو پێیوستیەش “کۆنفیدڕالیزمی جیهانی ژنانە”.
ش. ئـ
Comments are closed.