لە کۆیە یادی ٣٦ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەند تاهیر تۆفیق بەڕێوەچوو

کۆیە

ئەمڕۆ لە شارۆچکەی کۆیە ئێوارە کۆنسێرتێک بۆ یادی ٣٦ ساڵەی کۆچی دوایی هونەرمەندی گەورەی گەل تاهیر تۆفیق، لە هۆڵی سەرۆکایەتی زانکۆی کۆیە بەڕێوە چوو.

لەم ئێوارە پاییزەدا، بەشێکی زۆر لە هونەرمەندان و هونەر دۆستانی کۆیە و چەندین هونەرمەند لە شارەکانی تری هەرێمی کوردستان ئامادە بوون.

هاوکات لەم کۆنسێرتەدا چەندین هونەرمەند بە وتنەوەی گۆرانییەکانی تاهیر تۆفیق یادەکەیان بەرز ڕاگرت و ئەم کۆنسێرتە هاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی هونەر لە شارۆچکەی کۆیە، وا بڕیار بوو کۆنسێرتەکە لە ٢٠ـی مانگی ڕابردوو ئەنجام بدرێت کە هەمان ئەو ڕۆژەیە هونەرمەند تاهیر تۆفیق کۆچی دوای کردووە، بەڵام وەکوو دەوەن مەولوود، سەرۆکی تیپی مۆسیقای باواجی کۆیە دەڵێت: نەبوونی دارایی وای کردووە دوا بخرێت بۆ ئەمڕۆ.

تاهیر تۆفیق لە ٢٠ـی ١٠ـی ١٩٨٧ کۆچی دوای کردووە و لە گۆڕستانی شەهیدان لە کۆیە بەخاکسپێردراوە، ئەمڕۆ وەکوو ڕێز و وەفایەک لەلایەن تیپی مۆسیقای باواجیەوە ئەم کۆنسێرتەی بۆ ئەنجام درا.

ر.س

Comments are closed.