ئایا نەخۆشى شەکرە دەبێتە هۆى سستبوونى گورچیلە؟

ناوەندى هەواڵەکان

دکتۆر مەلەک حسێن دەڵێت، نەخۆشی شەکرە یەکەم ھۆکاری سستبوونی هەمیشەیی گورچیلەیە، بە جۆرێک لە ٨٠٪‏ ئەو نەخۆشانەی شوشتنەوەى گورچیلە دەکەن تووشبووی نەخۆشی شەکرە یان بەرزە فشاری خوێن یان ھەردووکیانن، دەشڵێت: لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەخۆش ھەست بە ھیچ نیشانەیەک ناکات.

دکتۆر مەلەک حسێن، پسپۆڕى نەخۆشییەکانى گورچیلە و چاندنى گورچیلە لە نووسینێکدا ئاماژە بە کاریگەرییەکانى نەخۆشى شەکرە لەسەر سستبوونى گورچیلە و ڕێگاکانى خۆپاراستن لە نەخۆشییەکانى گورچیلە دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

نەخۆشی شەکرە یەکەم ھۆکاری سستبوونی هەمیشەیی گورچیلەیە، بە جۆرێک لە ٨٠٪‏ ئەو نەخۆشانەی شوشتنەوەى گورچیلە دەکەن تووشبووی نەخۆشی شەکرە یان بەرزە فشاری خوێن یان ھەردووکیانن.

شەکرە کاردەکاتە سەر خانەکان و بۆرییە خوێنە وردەکانی ناو گورچیلە و دەبێتە ھۆی بوونی پڕۆتین لە میزدا و وردە وردە سستبوونى گورچیلە.

لە زۆربەی حاڵەتەکاندا نەخۆش ھەست بە ھیچ نیشانەیەک ناکات و نەخۆشییەکە لە رێگەی پشکنینى خوێن یان پشکنینى میز دەسنیشان دەکرێت.

چۆن گورچیلەکانمان بپارێزین لە کاتێکدا نەخۆشی شەکرەمان هەیە؟

یەکەم– کۆنتڕۆڵکردنی شەکرەکەت.

دووەم– کۆنتڕۆڵکردنی بەرزە فشاری خوێن.

سێیەم– پەیرەوکردنی شێوازێکی ژیانی تەندرووست لە ڕێگەی دابەزاندنی کێشی زیادە و خواردنی خۆراکی تەندرووست.

چوارەم– وەرزشکردن و وازھێنان لە جگەرەکێشان.

پێنجەم– دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی دەرمانی ئازارشکێن بەبێ چاودێری پزیشک.

شەشەم– چاودێریکردنی گورچلەکەت لە ڕێگەى پشکنینی تاقیگەیی.

ئـ.م

Comments are closed.