– كاتژمێر ٣:٣٠ی خولەکی پاشنیوەڕۆ، لە ڕێكخراوی ئازادبوون لە سلێمانی، كۆڕێك بۆ هەریەك لە شادیار شۆڕش و فریاد حەسەن بەڕێوە دەچێت لە ژێر ناوی “ڕۆڵی گەنج لە بوونیاتنانی نەتەوەی دیموكراتیدا”.
– کاتژمێر ٩:٣٠ خولەکی بەیانی هەشت لەو کەسانەی بەرکەوتەی چەکی کیمیایین لە هەڵەبجە بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ بۆ پارێزگای کەربەلا بەڕێدەکەون.
– کاتژمێر ١١ـی پێشنیوەڕۆ لە شارۆچکەی کەلار، چوارەمین فێستیڤاڵی بازاڕ لە پاركی شاری كەلار بە ئامادەبوونی سەرۆكی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم دەکرێتەوە.
– ٢٣ ڕۆژە سلێمان ئەحمەد، هەواڵ سازی بەشی عەرەبی ئاژانسی ڕۆژ نیوز لەلایەن پەدەکەوە ڕفێنراوە و بێ سەروشوێنە.
– کاردانەوەکانى دوورخستنەوەى محەمەد حەلبووسی بەردەوامە.
Comments are closed.