ژنان لە دژی توندوتیژییەکان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا

کوردستان

لە درێژەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ـی تشرینی دووەمدا، هێزی پاراستنی کۆمەڵگای ژنان لە دژی توندوتیژییەکانی سەر ژنان و بە بەشداری سەدان کەس لە ڕۆژئاوای کوردستان ڕێپێوانێکی جەماوەرییان ئەنجامدا.

لە چوارچێوەی زنجیرە چالاکییەکانی ٢٥ـی تشرینی دووەمدا، لەلایەن هێزەکانی پاراستنی کۆمەڵگای ژنان (هەپەجە) و بە بەشداری سەدان کەس لە شارەکانی ڕەقە، منبج، مەنسورە، تەبقا، کانتۆنی گیرێسپی و کانتۆنی کۆبانێ ڕێپێوانێکی جەماوەریی ڕێکخرا.

ڕێپێوانەکە لە گۆڕەپانی ژنی ئازاد دەستی پێ کرد و تا گۆڕەپانی شەهید عەگید بەردەوام بوو، لە میانی ڕێپێوانەکەدا ئاڵای ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەپەجە ژن هەڵکران و درووشمەکانی “نا بۆ توندوتیژیی دژی ژنان” و “ژن ژیان ئازادی” بەبێ ناوبەر دەوترانەوە.

ب. ق

Comments are closed.