ناوەندى هەواڵەکان
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه بڵاوى کردەوە، بوونى دارستان زۆر گرنگە، چونکە دارستانەکان زیاتر لە ٨٠%ی ئاژەڵ و ڕووەکی کێوی لەخۆ دەگرێت و هەروەها دارستانەکان ساڵانە نزیکەی ١٥٠ کیلۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەکەن و لە هەمان کاتدا، درەختەکان هەوا سارد دەکەنەوە و پیسکەری زیانبەخش و گەردیلە وردەکان دەپاڵێون.
ڕێكخراوی ئاینده بۆ پاراستنی ژینگه، لەبارەى گرنگى بوونى دارستانەکان لە هەموو ناوچەیەکدا ڕاگەیaندراوێکى بڵاوکردەوە و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-
بوونى دارستان بۆچى پێویستە؟
یەکەم– دارستانەکان زیاتر لە ٨٠%ی ئاژەڵ و ڕووەکی کێوی لە خۆ دەگرێت.
دووەم– دارستانەکان دارستانەکان ساڵانە نزیکەی ١٥٠ کیلۆ دووەم ئۆکسیدی کاربۆن دەردەکەن.
سێیەم– درەختەکان هەوا سارد دەکەنەوە و پیسکەری زیانبەخش و گەردیلە وردەکان دەپاڵێون.
چوارەم– دارستانەکان بڕى دارى پاشەکەوتکراو بەرهەم دەهێنن، کە لەبری کۆنکرێت و پۆڵا لە بیناسازی ژینگە دۆستانەدا بەکار دێن.
پێنجەم– بیناسازی دۆستی ژینگە، دەردانی CO2 تا ڕێژەى لە ٣١% کەمدەکاتەوە بە بەراورد بە کەرەستەی بیناسازی تەقلیدی، کە ئەمەش گرنگیەکى بەرچاوى لە پاراستنى ژینگەدا هەیە.
ئM.م
Comments are closed.