ناوەندى هەواڵەکان
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمرۆ ئەگەرى بارینى نمە باران هەیە بە تایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان، دەشڵێن، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا و لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.
کەشناسى هەرێم بڵاوی کردەوە، ئەمڕۆ ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواودا دەبێت و ئەگەری بارینی نمە بارانێکی کەم بە تایبەتی لە ناوچە شاخاویەکان هەیە و خێرایی با لە نێوان ١٠ بۆ ٢٠ کیلۆمەتر دەبێت لە کاتژمێرێکدا، مەوداى بینین لە نێوان حەوت بۆ نۆ کیلۆمەتر دەبێت.
باس لەوەش کراوە، سبەى ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارینی نمە باران لە هەندێ کاتدا و لە کاتەکانی شەودا رێژەی دابارین زیاد دەکات، کە هەورە بروسکەى لەگەڵدا دەبێت.
ئەوەش خراوەتە ڕوو، بەپێى پێشبینیەکان ئەمڕۆ بەرزترین پلەى گەرما لە گەرمیان دەبێت، کە ٢٣ پلەیە و نزمترین پلەى گەرماش لە حاجى ئۆمەران دەبێت، کە ١٠ پلەیە.
ئـ.م
Comments are closed.